هەرجارەو بیرخستنەوەیەک.! فیتنەیی و قسەبردن و قسەهێنان لە تاوانە گەورەکانە.! زۆرجار وەک ڕەد فیعل و لە ڕقی بەرامبەر، یان بەناوی ڕوونکردنەوەو مەسڵەحەتەوە، یان لەبەرامبەر پارەوە ، یان هەر شتێکی دیکەوە.. کەسانی موسوڵمان و دیندار دەکەونە ئەم هەڵە گەورەوەو قسەوباس و فیتنەیی دەکەن و باسی کەسایەتی و وردەکاری ژیانی خەڵک، بۆ خەڵکانی تر دەکەن و ئەوەی خودا پێی ناخۆشە بەرامبەر بە یەکتری دەیکەن.! فیتنەیی ئاگرەو خودا پەنامان بدات بکەوێتە هەر ماڵێک بە ناڕەحەتی دەکوژێتەوەو ماڵی خەڵکی وێران دەکات.! فیتنەیی دەیان و سەدان ژن و پیاوو کەس و کاری لەیەکتری کردووەو دوژمنایەتی لە نێوانیان درووست کردووە. بۆیە لە گەورەترینی تاوانەکان فیتنەیی و قسەبردن و قسە هێنانەو باسی خەڵکیش (حق الناس)ە و تا خاوەنی باسکراوەکە لەکەسەکە خۆش نەبێت خوداش لێی خۆش نابێت. بۆیە ئاگاداربن و زوو تەوبە بکەن.! کعـب (رضي الله عنـه) فەرموویەتی: ″بترسن لە قسە ھێنان و بردن، چونکە خاوەنەکەی ئاسوودە ناکات لەسزای ناو گۆڕ″. سەرچاوە: "موسوعـة ابـن أبـي الدنيـا 4/405". پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود لە خەمی دواڕۆژێکی پرشنگداردایە بۆ ئێوەی بەڕێزو خۆشەویست. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org