فەزڵ و گەورەیی نوێژە سونەتەکانى پێش و پاش نوێژە فەرزەکان.! پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتى : ( "ما من عبد مسلم يصلي لله كل يوم ثنتي عشرة ركعة تطوعا ، غير فريضة، إلا بني الله له بيتا في الجنة ، أو إلا بني له بيت في الجنة" ) -رواه مسلم-. واتە : هیچ بەندەیەكى موسڵمان نیە كە هەموو رۆژێك دوازدە ركعاتى سوننەت نەك فەرز نوێژ بۆ خوا بكات ئیلا خواى گەورە ماڵێكى بۆ بونیاد دەنێت لە بەهەشتدا ( یان ماڵێكى لە بەهەشتدا بۆ بونیاد دەنرێت) . نوێژە سونەتەکان : • دوو ڕکات پێش نوێژى بەیانى • چواڕ ڕکات پێش نوێژى نیوەڕۆ • دوو ڕكات پاش نوێژى نیوەڕۆ • دوو ڕكات پاش نوێژی مەغریب • دوو ڕكات دواى نوێژى عیشا پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org