سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  کە دەچنە سەردانی ماڵان بەدەستی خاڵی مەچن.!
گۆڕینی فۆنت



هەرجارەو بیرخستنەوەیەک.!

کە دەچنە سەردانی ماڵان بەدەستی خاڵی مەچن.!

ئیسلام سەرتاپای ئەخلاق و ڕەوشت بەرزییەو خەڵکی هان دەدات کە لەگەڵ خەڵک و کۆمەڵگا باش بن و بەدەم یەکترییەوە بن، یەکێک لەو سیفاتانەی کە دەبێت لە مرۆڤی ئیمانداردا هەبێت، ئەوەیە کە کاتێک دەچنە سەردانی ماڵان با دەستتان خاڵی نەبێت و میوە یان شیرینی یان شتومەک بۆ مناڵانتان پێ بێت.
جاری وا هەیە ماڵێک ئێوارە دەعوەتی ماڵێکی دیکەیەو خاوەن ماڵ زۆر خۆی بۆ میوانی ئێوارە هیلاک و ماندوو کردووە، بیری دەچێت میوە یان چەرەسات یان هەر شتێکی دی بۆ میوانەکان بهێنێنتەوە.. ئەخلاق بەرزی مرۆڤ لەوەدایە کە میوانەکه میوە یان چەرەسات یان هەر شتێکی دی لەگەڵ خۆی ببات بۆ ماڵەکە.
بەداخەوە ئەو نەریتە جوانەش وردە وردە خەریکە نامێنێ و جاران چونکە دڵەکان و ڕۆحەکان پاک و خاوێن بوون و دوور بوون لە ڕیاو چاولێگەری و حەسادەت، هەرکەس دەچوویە هەر ماڵێ مەحاڵ بوو بەدەستی خاڵی بڕوات.

بەڕێزان هەدیەو دیاری خۆشەویستی زیاد دەکات و فەرموودەی سەروەری لەسەرە، بۆیە چوونە هەر ماڵێ بەدەستی خاڵی مەڕۆن ئەگەر بە کیلۆیەک میوەش بێت.

پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود لە خەمی پاراستنی ئەخلاق و ڕەوشتی ڕەسەنی ئیسلامەتی ئێوەدایە.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 287

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram