جۆر و مه‌رجی ئاژه‌ڵی قوربانی الف- جۆری ئاژه‌ڵی قوربانی: شه‌رعناسان له‌سه‌ر ئه‌وه رێكن كه ئاژه‌ڵی قوربانی هه‌شت جۆره كه بریتین له نێرینه و مێینه‌ی حوشترو مانگا‌و بزن و مه‌ڕ؛ گرنگی و زۆری پاداشتیشیان به پێی چاک و به‌نرخی و ئه‌م ریزبه‌ندییه‌یانه، واته حوشترێكی زۆر چاک و گران ئینجا حوشترێكی ئاسایی، پاشان گایه‌كی قه‌ڵه‌و و چاک پاشان گایه‌كی ئاسایی، ئینجا مانگایه‌كی قه‌ڵه‌و و گرانبه‌ها ئینجا مانگایه‌كی ئاسایی، تا ده‌گاته به‌رخێكی شه‌ش مانگ به‌ره‌و ژوور. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «وَالْبُدْنَ جَعَلْنَاهَا لَكُم مِّن شَعَائِرِ اللَّهِ» [الحج: ٣٦]؛ «الْبُدْن» حوشترو مانگایه كه خوای گه‌وره بڕیاری داوه بكرێنه قوربانی و دروشمی یه‌كخواپه‌رستی. ئه‌م وشه كه به‌گشتی بوترێت حوشترو مانگایه، به‌ڵام به جیا ته‌نها حوشتر ده‌گرێته‌وه. ب- مه‌رجه‌كانی ئاژه‌ڵی قوربانی: ١- یه‌كێک بێت له نێر یان مێی حوشتر، مانگا، مه‌ڕو بزن. ٢- ئه‌گه‌ر حوشتر بوو نابێت ته‌مه‌نی له پێنج ساڵ كه‌متر بێت، ئه‌گه‌ر مانگا بوو نابێت كه‌متر له دوو ساڵانه بێت، ئه‌گه‌ر بزن بوو نابێت ته‌مه‌نی له یه‌ک ساڵ كه‌متر بێت، ئه‌گه‌ر مه‌ڕیش بوو له سه‌روو شه‌ش مانگییه‌وه بێت. جابری كوڕی عه‌بدوڵڵا خوا لێیان رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: «لَا تَذْبَحُوا إِلَّا مُسِنَّةً، إِلَّا أَنْ تَعْسُرَ عَلَيْكُمْ فَتَذْبَحُوا جَذَعَةً مِنَ الضَّأْن» ؛ «كه قوربانیتان كرد با له‌وه بێت كه دوو ساڵه‌ی ته‌واو كردبێت، ئه‌گه‌ر له تواناتاندا نه‌بوو به‌رخێكی شه‌ش مانگانه سه‌ربڕن». هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) به ئه‌بوبورده‌ی فه‌رموو (ده‌رباره‌ی كاریله‌یه‌كی شه‌ش مانگانه): «تُجْزِئ عَنْكَ وَلَا تُجْزِئ عَنْ أَحَدٍ بَعْدَكَ» ؛ «بۆ تۆ جائیزه (كاریله‌یه‌كی شه‌ش مانگی بكه‌یته قوربانی) به‌ڵام دوای تۆ بۆ كه‌سی تر جائیز نابێت». ٣- پێویسته ساغ و سه‌لیم بێت، نوقسانی تێدا نه‌بێت، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌فه‌رموێ: «أَرْبَعٌ لاَ تُجْزِئُ فِي الأَضَاحِي: الْعَوْرَاءُ الْبَيِّنُ عَوَرُهَا، وَالْمَرِيضَةُ الْبَيِّنُ مَرَضُهَا، وَالْعَرْجَاءُ الْبَيِّنُ ظَلْعُهَا، وَالْكَسِيرَةُ الَّتِي لاَ تُنْقِي» ؛ «چوار پۆل ئاژه‌ڵ بۆ قوربانی ناشێن: كوێر كه كوێرییه‌كه‌ی دیار بێت، نه‌خۆش كه نه‌خۆشییه‌كه‌ی پێوه دیار بێت، شه‌ل كه شه‌لێتییه‌كه به لاقییه‌وه دیار بێت، ئه‌وه‌ش كه له‌به‌ر لاوازیی (له‌ڕولاتی) ناویسترێت». ➕ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی شه‌رعناسان نوقسانییه‌كانی ئاژه‌ڵی قوربانیی ده‌خه‌نه سێ خانه‌وه: ١- هه‌ر ئاژه‌ڵێک یه‌كێک له‌و چوار نوقسانییه‌ی تێدا بێت كه باسیان له ده‌قی فه‌رمووده‌كه‌دا هاتووه بۆ قوربانی ناشێت. ٢- ئه‌و جۆره ئاژه‌ڵه‌ی عه‌یبی لێگیراوه (باس له نوقسانییه‌كه‌ی كراوه) به‌ڵام ئه‌گه‌ر كرا به قوربانی قبووڵه؛ وه‌كو ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی گوێچكه‌یه‌كی كوون بووه یان قۆچێكی شكاوه. سه‌یدنا عه‌لی خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: «أَمَرَنَا رَسُولُ اللهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنْ نَسْتَشْرِفَ العَيْنَ وَالأُذُنَ، وَلاَ نُضَحِّيَ بِمُقَابَلَةٍ وَلاَ مُدَابَرَةٍ، وَلاَ خَرْقَاءَ وَلاَ شَرْقَاءَ» ؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمانی پێداین كه (له هه‌ڵبژاردنی ئاژه‌ڵی قوربانیدا) تێبینی چاو و گوێچكه بكه‌ین و ئه‌و ئاژه‌ڵانه بۆ قوربانی هه‌ڵنه‌بژێرین كه پێش یان پاشی گوێیان له‌ت کراوه (داقڵیشێندراوه)به‌ڵام لێ نه‌کراوه‌ته‌وه، یان گوێی دوو جار له‌ت کراوه یان گوێیبه ده‌ردا کون کراوه». ئه‌م جۆرانه كردنیان به قوربانی په‌سه‌ند نین، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر كران قبوڵن و قوربانییه‌كه‌ی له‌سه‌ر لاده‌كه‌وێت. ٣- ئه‌و جۆره ئاژه‌ڵانه‌ی ساغ و سه‌لیم نین، به‌ڵام نوقسانییه‌كانیشیان له‌وانه نین كه ئاماژه‌یان پێكراوه، ئه‌مانه‌ش حه‌رام نین بكرێنه قوربانی به‌ڵام جێ گله‌یی و ره‌خنه‌ن كه بۆچی ساغێكی هه‌ڵ نه‌بژاردووه، بێگومان له‌گه‌ڵ هه‌بوونی توانادا. ئه‌م جۆره وه‌كو ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی خرێیه‌كی شكاوه (نه‌ک ددانه‌كانی پێشه‌وه‌ی) وه‌هه‌روه‌ها؛ وَاللَّهُ أَعْلَمُ. نووسینی: مامۆستا نجم ا‌لدین فەرەج. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org