هەرجارەو بیرخستنەوەیەک.! ڕۆژی عەرەفە ئەم دیمەنەشی تێدا بوو، دیمەنێک پڕ لە ڕێز و خۆشەویستی و موحیببەت بۆ هاوسەرەکەی.! باوەڕ بکەن لە سۆزو خۆشەویستی هاوسەر بۆ مێردەکەی ئارامبەخش تر نەبووەو نابێت.! بەداخەوە لە ئێستادا زۆرێک لە هاوسەرەکان بە بیانووی سەیرو سەمەرەوە پشتیان لە پیاوەکان کردووە و وەکو پێویست نازی پیاوەکانیان هەڵناگرن.! خۆشەویستان ئەم دەردە دەردی بێنازی و ئیهمالیکردنی یەکتری کوشندەترین دەردە لەناو هاوسەرانداو تەنها ڕوومان لە ژنان نییەو پیاوانیش تیایاندایە کە ژنەکانیان ئیهمال دەکەن و پشتگوێیان دەخەن.! بەڵام بێگومان بن لە ئیهمالی و ساردو سڕی ژن بەرامبەر پیاوان قورسترو ناخۆشتر نەبووە، پیاوان بەهیچ نامرن بەوە نەبێت کە ژنان ساردو سڕو ئیهمالییان بەرامبەر بکەن.! بۆ خوداو لەبەر خودا پێتان دەڵێین ئەگەر دەتانەوێ خواتان لێ ڕازی بێت بەرامبەر پیاوەکان ئیهمال مەبن و کەم بیانووی سەیرو سەمەرە بهێننەوە.! لە ڕێی تەلەفونەوە پیاوان زۆر گلەیی و گازندەیان لە ژنان هەیەو ناکرێ لەم پۆستەدا باس بکرێن.! بۆیە لەخوا بترسن و دڵی پیاوان مەڕەنجێنن دونیا یەک دوو ڕۆژێکەو تەواو دەبێت، سوێند بە اللە تەنها پیاو قەدری ژن دەزانێ و دڵتان و پشتان بە مناڵەکانتان مەبەستن، قەدرو حورمەتی ژنان بە پیاوەکانیانەوەیە.! پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود لە خەمی کۆمەڵگایەکی ئارامبەخش و پڕ لە ڕێزو حورمەتی ئیسلامیدایە بۆ ئێوەی خۆشەویست. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org