سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  كێ گەردنی خەڵکی ئازاد نەکردووە لەم جەژنەدا.؟!
گۆڕینی فۆنت


هەرجارەو بیرخستنەوەیەک.!

كێ گەردنی خەڵکی ئازاد نەکردووە لەم جەژنەدا.؟!

سرووشتی مرۆڤ وا هەڵکەوتووە کە هەمیشە قابیلی هەڵەیەو زۆرجارانیش پێ بەهەڵەی خۆیدا نانێت ، بەڵام مرۆڤی ژیرو عاقڵ و خەمخۆری دین و قەبرو قیامەت ئەوەیە کە هەمیشە چاوپۆشی عەیبی خەڵکییەو لە کەم و کوڕییەکان دەبوورێت، قورئانیش وەها وەسف و سەنای ئیمانداران دەکات کە ئەوانە براوەو سەرفرازن ڕق و خەشمی خۆیان دەخۆنەوەو لە خەڵکی خۆش دەبن.!

بۆیە وە بیرتان دێنینەوە کە خودا دەزانێ تا جەژنی داهاتوو کێ دەمێنێ و کێ دونیا بەجێ دەهێڵێ.! بۆیە فریای گەردن ئازادی بکەون و لەیەکدی خۆش ببن.

ڕاستییەکیش هەیە دەبێت بیزانین، ئەویش ئەوەیە کە زۆرجار بەرامبەر هەڵەی هەبووەو ئەو دەستپێشخەری شەڕو ئاژاوەو ئاشووپ بووە، بەڵام دوای ئەوەی بۆت دەردەکەوێ کە ئەم کەسە تەوبەی کردووەو پەشیمانی دەربڕیوە ئەوە شایانی لێخۆشبوونە، بەڵام ئەگەر ئەو کەسە کەسێکی شەڕانی و دەم پیس و ئاژاوەگێڕو نا پەسەندو دوور لە ڕەوشت و ئەخلاقی ئیسلامییە، ئەوە شایانی هیچ نییەو بەپێچەوانەوە حەق وایە لێی دووربیت و لە فیتنەو ئاژاوەی خۆت بەدوور بگریت.

بۆیە نابێت بەناوی دینەوە حەق و ناحەق تێکەڵ بکرێ و زیان لەیەکتری بدەین.! ئەوەی شایانی لێخۆشبوونە خێرا فریای بکەوەو داوای لێخۆشبوون و گەردن ئازادی لێ بکەو ئەوەیشی نا مرۆڤەو ئەهلی شەڕە خۆت لەشەڕی بەدوور بگرە.

پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود لەخەمی ئەخلاق و ڕەوشتی بەرزی ئیسلامەتیدایە بۆ ئێوەی بەڕێزو خۆشەویست.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 281

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram