لە گرنگترین وتەو فەتواکانی جەنابی دکتۆر مصطفی پێنجوێنی. ڕەحمەتی اللە ی لێبێت. * هەركەسێك فەرموودەى پێغەمبەرى خودا ڕەت بكاتەوەو پێی وابێت قورئان كافییە بۆ ژیان و جیهانبینی و پەرستشمان بەبێگومان لاى من كافرە. * بەدڵنیاییەوە پێتان دەڵێم تا ئێستا حەقیقەت و گەورەیی قورئان بەیان نەكراوە. * هیچ گومانت نەبێ لەوەى ئەو كەسەى تانە لە بوخارى و موسلیم و سەحیحەكەیان دەدا پێی كافر دەبێت. * لە سەردەمی پێغەمبەرى خوادا ئایین و سیاسەت لە یەك جودا نەبوون، وە پێموایە دەبێ ئایین و سیاسەت پێكەوە كار بكەن. * ئەگەر زانست و زوهد و تێگەیشتنی مامۆستا مەلا عبدالكریمی مودەڕیس لە هی هەموو زانایانى عەرەب زیاتر نەبووبێ، كەمتر نەبووە. * دەتەوێ لەبارەى سەیدقوتبەوە قسەت بۆ بكەم؟ منیش دەڵێم بەبێگومان سەیدقوتب لە ئاسمان دا ڕێگاى بۆ كراوەتەوە. * جارێكى تر مەولەویی تاوگۆزی درووست نابێتەوە. * عەلائەدین سەججادی پیاوێكى زۆر زۆر زیرەك بوو، كەس نەدەگەیشتە ئاستی ئەو لە شیعر و ئەدەبیات دا. * بەداخەوە كورد ڕێزى زانایانى خۆى ناگرێت و هیچ میللەتێكى موسڵمان نییە كە بێ ڕێز و بێ بەها سەیرى زاناكانى خۆى بكات. * گەلی كورد ئیسلامیی زۆر خۆشدەوێ و حەز بە ئیسلام دەكات. وەرگیراوە لە گروپی گوڵنار بە سوپاسەوە. ڕەحمەتی خودا لەجەنابی دکتۆر موستەفا پێنجوێنی و خودا لەگەڵ ڕاستگۆیان و شەهیدانی ئەهلی ئیسلام حەشری بکات و جێگایان پڕ بکاتەوە. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org