سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  کوردستان لەبەردەم مەترسی گەورەدایە..!
گۆڕینی فۆنت


کوردستان لەبەردەم مەترسی گەورەدایە..!

دوێنێ دوو هەواڵ بەرگوێ و دیدەمان کەوتن، کە دەرخەری ئەوەیە کوردستان لەبەردەم مەترسی گەورەدایە و ئاسایشی ئەخلاقی و کۆمەڵگەییمان لە خەتەری جددیدایە:

۱ـ ئافرەتێک دەستگیرکراوە کە سەرپەرشتی باندێکی کردووە و (۱٠٠٠) ژن و کچی لەشفرۆشی ئێرانییان هێناوەتە کوردستان و بە تایبەت شاری هەولێر !!

ئایا کاری لەمجۆرە بێ ئەوەی کەسانی دەستڕۆیشتووی حزبی و حکومی لە پشت بن سەردەگرێت؟
لەڕابردووشدا مەسەلەی مەلهاکان و شوێنەکانی لەشفرۆشی لە میدیاکان باسوخواسی لەسەر کرا، بەڵام وادیارە هەوڵێک هەیە بۆ تێکدانی شیرازەی خێزانی کوردستان و پێشێلکردنی داب و نەریتە ڕەسەنەکانی خەڵکی کوردستان.

۲ـ هەر دوێنێ ڕاگەیەنرا کە لە شاری هەولێر دەست بەسەر (٥٠٠) کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیراوە، واتە لە یەک ڕۆژدا نیو تەن ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە، ئەمە کە ئاشکرا بووە، ئەوەی ئاشکرا نییە زۆر زیاترە !!

بەڵێ بەڕاستی کوردستان لەبەردەم مەترسی و هەڕەشەیەکی گەورەدایە، پێویستە هەموو لایەک لە ئاستی بەرپرسیارێتی شەرعی و یاسایی و ئەخلاقی و مێژووییدا بن، بە حکومەت و حیزبەکان، پاشان هەر دڵسۆز و خەمخۆرێکی تری ئەم وڵات و نیشتیمانە کە نەهێڵن کوردستانیش بەدەردی هەندێ وڵات و کۆمەڵگەی تر بچێت، با لە پێناو تێرکردنی حەز و ئارەزووی چەند کەس و بەرپرسێکی چاوجنۆک و داڕووخاو بەهاکانمان لەدەست نەدەین، کە دواتر بەهیچ شتێک قەرەبوو ناکرێتەوە و مایە پووچ دەبین !!

د.ئەحمەد وەرتی / هەولێر ۲٠۲۲/۷/۱۹.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 326

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram