هەڵوێستە مێژووییەکەی ئیمامی ئەبوبەکر.! ئیسلام پیاوی بەعیزەت و خاوەن هەڵوێستی دەوێ! هەواڵی مردنی پێغەمبەری خوا ﷺ مەدینەی هەژاند، هەندێک لە هاوەڵان نەیاندەتوانی بڕوا بکەن، هەندێکی تر قاچیان زەوی نەدەگرت، لەناو هاوەڵە بەڕێزەکان کەسێك هەبوو خۆشەویستترین هاوەڵ بوو لای پێغەمبەر ﷺ، ئەویش ئەبو بەکر بوو، نزیکترین کەس بوو لێی، لە ئەسڵدا دەبووایە لە هەموو هاوەڵان زیاتر تووشی شۆک با و دەروونی تێکچوو با بەمردنی خۆشەویستەکەی، بەڵام بەهێزی خۆی لەو ڕۆژە سەختەدا سەلماند، ئەبو بەکر لە دەرەوەی شار بوو، هەوالێان پێدا و هات، بە خەڵکی وت ڕێگام بۆ چۆڵ بکەن، چوو بۆ ژوورەوە و پێغەمبەر ﷺ داپۆشرابوو، ئەویش پەردەی لەسەر ڕوخساری پێغەمبەر ﷺ لادا، زانی کە وەفاتی کردوە، گوتى: «ئەى هاوار بۆ پێغەمبەر! ئەى هاوار بۆ باشترین هەڵبژێردراوى خوا! ئەى هاوار بۆ باشترین دۆست و خۆشەویستى بە وەفا!»، وتی: بەدایک و باوکەوە بەقوربانت بم، بەمردویی و بەزیندوویش بۆنت هەر خۆشە، بۆیە دەمی ﷺ خستە سەر نێوچاوانی پێغەمبەری خوا ﷺ، نێوچاوانی ماچکرد وەک ماڵئاوایی کردن. دواتر ئەبوبەکر هاتە دەرەوە و لە بەردەم هەموو خەڵکەکە لە مزگەوت ڕاوەستا، خەڵکەکەش لێی کۆ بوونەوە، وتارێکی مێژوویی دا، کە دڵی هەموو بڕوادارانی دامرکاندەوە و دەروونی هەموویانی جێگیر کرد، سوپاس و ستایشی خوای گەورەی کرد، پاشان ئەو ئایەتەی خوێندەوە کەوا خوای گەورە دەفەرموێ:((ئەی موحەممەد ﷺ- بەڕاستی تۆ دەمری و ئەوانیش دەمرن) تاکو هەموو ئایەتەکەی خوێندەوە، ئەوجار ئەو ئایەتەی خوێندەوە:((-موحەممەد ﷺ- تەنها پێغەمبەرێکە -نەمر نییە-، بێگومان لە پێش ئەو پێغەمبەرانی تر ڕابوردوون، جا ئایا ئەگەر وەفاتی کرد یان کوژرا، دەگەڕێنەوە بۆ دواوەی خۆتان -پاشگەز دەبنەوە-، هەر کەس هەڵبگەڕێتەوە بۆ دواوەی خۆی -بۆ بتپەرستی-، ئەوە هەرگیز -ئەو کەسە- هیچ زیانێک ناگەیەنێ بە خوا، وە بە زوویی خوا پاداشتی سوپاسگوزاران دەداتەوە))، پاش ئەوەی ئایەتەکەی خوێندەوە، ئەوجار وتە بە ناوبانگەکەی پێشکەش کرد، کە گوتی: هەر کەسێک خوا دەپەرستێ ئەوە خوا زیندووە و هەرگیز نامرێ، ئەوەش کە موحەممەد دەپەرستێ، ئەوە بێگومان موحەممەد وەفاتی کرد)!! ئیدی عومەر هێور بوویەوە و زانی ڕووداوەکە هەقیقییە، عومەر دەڵێ: سوێند بە خوا هیچ شتێکم نەبوو (ساغ بووم)، هەتا گوێم لە ئەبو بەکر بوو ئەو ئایەتەی خوێندەوە، ئیتر تێگەیشتم کە پێغەمبەر ﷺ وەفاتی کردوە، حاڵەتێکم بەسەرهات هەتا پێیەکانم نەیانتوانی ڕامبگرن و کەوتمە سەر زەوی. وەرگیراوە لە کتێبی (شمائیل نبي). پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org