هەرجارەو_بیرخستنەوەیەک.! خەڵکانێکی دیندارو خواناس لەگەڵ ئەوەی گرنگییەکی زۆر بە پەیوەندی نێوان خۆیان و خودا دەدەن لە پەرستش و بەندایەتی و شەونوێژو ڕۆژووی سوننەت و زۆرێک لە بەندایەتییەکانی دیکە.! بەڵام بەداخەوە ئەو ئەخەڵکە دیندارو خواناسە پەیوەندییان لەگەڵ خەڵکی زۆر ساردو لاموبالات و ئیهمالە.! بەڵام لەڕاستیدا پیاوی ڕاساڵ و ڕاستگۆ لەگەڵ خوداو لەگەڵ بەندەکانی خودا ئەوەیە کە چەندە گرنگی بە نێوان خۆیی و خودا دەدات، دەبێت ئەوەندەش گرنگی بە نێوان خۆیی و بەندەکانی خودا بدات.! دینداری تەنها باشبوون نییە لەگەڵ خودا، بەڵکو باشبوونیشە لەگەڵ بەندەکانی اللە تعالی. پەیجی شێخ لەهەوڵی ڕاستکردنەوەو بایەخیدان بە ڕەوشت و ئەخلاقی بەرزی ئیسلامەتییە.! پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org