هەرجارەو_بیرخستنەوەیەک.! کچان با ڕاستیەکتان پێ بڵێم.! لە تەجروبەو ڕووداوەکانی ژیانی خۆمەوە وەرمگرتووە.! زۆرێک لە کچان و هەروەها کوڕانیش، بەتایبەت کچان ئەوەی حەزو ئارەزوویانە بەتایبەت لەمەسەلەی (شووکردن و خۆشەویستی) دەیانەوێ پێی بگەن و هەوڵی زۆری بۆ دەدەن، تەنانەتی جارجارەش ئەسباب و هۆکاری ناشەرعیش دەگرنە بەرو دەست دەبەن بۆ سیحرو جادوو فاڵ و ئەو شتە حەرامانەی کە خودا زۆر توڕە دەکەن.! بۆیە باش بزانن هەر شتێک ویستی خودای لەسەر نەبوو، بێگومان بن خێر لەوەدایەو خودا خۆشی دەوێیت کە ئەوکارەت بۆ ڕێک ناخات.! بەڵام ئەگەر هەر سوور بیت لەسەر بەگەیشتی ئاوات و ئارەزووەکەت و ساڵان و مانگان دانیشتی و هەر چاوەڕوانی دەکەی تا بە ئاواتەکەت دەگەی.. ئیدی دوای بە گەیشتنی ئاواتەکەت و پێش کەوتنی قەدەرو ویستی خودای گەورە.! ئەو کات دەبێت چاوەڕوانی باجەکانی ئەو هەوڵ و زیادەڕەوییانە بیت کە داوتەو وردە وردە هەرچی سەرپێچییەکت ئەنجامداوە لەم دونیا دەبێ باجەکەی بدەیتەوە ئەگەر بەو کەسە خۆشەیستەشت بێت کە ساڵان فرمێسکت بۆ ڕشتووه.! بۆیە هەرگیز پێش ویست و قەدەرەکانی اللە تعالی مەکەون و چی بۆ بڕیار دابوون پێی ڕازی بن و شوکری بکەن. بێگومان اللە تعالی لە دایک و باب و کەسوکارمان دڵسۆزترو بەخەمترە بۆمان.! ئەوە بەسەرهاتی کچێک بوو کە بەتەلەفون دەیگێڕایەوەو دەیگوت: ئەوە تەجروبەی خۆمەو بەسەر خۆمدا هاتووە.! پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود لە هەوڵی بەئاگاهێنانەوەی گەنجان و لاوانمانە لە زیانەکانی بەناوخۆشەیستی و عیشق بازی.! پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org