لەدوای گەڕان و ڕامانێکی زۆر، بۆم دەرکەوت ئەو زیکر و دوعایانەی لە قورئان و سوننەتەدا فەرمانمان پێکراوە زۆر بیڵێینەوە شەش زیکر و دوعایە: یەکەم: سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەری خودا ﷺ. بەردەوام سەڵاوات بدە، بۆ ئەوەی لەخەم دووربیت و خودا لەتاوانەکانت خۆشبێت.. دووەم: زۆر وتنی "أسْتَغْفِرُ اللَّهَ" و بەردەوام داوای لێخۆشبوون کردن لەخودا... سێیەم: " يا ذا الجلالِ والإِكرامِ" زۆر وتنی ئەم زیکرە، زیندووکردنەوەی سوننەتێکی فەرامۆشکراوە، پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی: «ألِظُّوا بيا ذا الجلالِ والإِكرامِ» واتە زۆر بیڵێنەوە و پەیوەستی بن... لەدوعاکانتدا ئەم دوو وشە زۆر بڵێرەوە... چوارەم: "لا حولَ ولا قوَّةَ إلَّا باللَّهِ" پێغەمبەری خوداﷺ وەسیەتی بۆ هاوەڵانی دەکرد ئەم زیکرە بخوێنن، فەرموویەتی گەنجینەیەکە لە گەنجینەکانی بەهەشت... پێنجەم: دوعاکەی پێغەمبەر یونس (لا إلهَ إلَّا أنتَ، سبحانَكَ إنِّي كُنتُ منَ الظَّالمينَ) ئەم زیکرە خەم ڕەوێنەوە و دڵخۆشی دەهێنێت... شەشەم: "سُبحانَ اللهِ والحمدُ للهِ و لا إلهَ إلَّا اللهُ و اللهُ أكبَر" - عیبرەت و سوود و بەرهەمی دوعا و زیکرەکان، لە زۆر وتنەوە و دووبارەکردنەوە و تێڕاماندایە لێی... - ئەم شەش زیکرە یەکێکە لە بەهێزترین چەکەکان لە دژی شەیتان و خەم و خەفەت و نەخۆشی و ناخۆشی و تاوان... وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org