هەرجارەو_بیرخستنەوەیەک.! توخوا با ناخ و دەروونتان پاک بێت.! سوێند بە خوا زۆر کەسم بینی کە نوێژی زۆر دەکەن و ڕۆژوو دەگرن و سوننەتیان زۆرەو بێدەنگیشن، بەڵام دڵی کەس ڕاناکێشن و خەڵکی لێیان بێزارە و قەدریان لای خەڵکی بەو ڕادەیە نییە.! لە بەرامبەردا کەسانێکیشم بینی کە جلوبەرگی گرانبەهایان لەبەر دەکردو سوننەتی زۆریشیان نەدەکرد و خشوعی زۆریان دیار نەبوو، بەڵام لای دڵان شیرین بوون و دڵانیان کەمەند کێش دەکرد. من لە نهێنی ئەم حاڵەتە ورد بوومەوە، زانیم پەیوەندیی بە ناخ و ناوەوەی کەسەکانەوە هەیە، چونکە هەر کەس چاکسازیی لە ناخ و ناوەوەی خۆیدا کرد، بۆنی فەزڵ و پاکییەکەی بڵاو دەبێتەوە و دڵان خۆشنوود دەکات. بۆیە ئێوە بن و خودا، ئاگاتان لە ناختان و ناوەوەی خۆتان بێت، چونکە ئەگەر ناخ فاسید و زایە بوو، ڕازاندنەوە و ڕوکەشکردنی دەرەوە کەڵکی نییەو دادێک نادات.! ابن الجوزی، صيد الخاطر. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org