یادی شەهید کردنی خەلیفەی دووەمە، عومەری کوڕی خەتاب. گەلی کورد منەتباری پێشەوا عومەری فاروقە، کە لەژێر دەستی ئاگرپەرستان رزگاری کردووە. عومەری کوڕی خطاب (رضي الله عنه) کێ بوو.؟ - عومەر ئەو پیاوە بوو هاوڕێ ناوی لەگەڵ عەدل و حەق و هێز و ئازایەتی و زوهد و وەڕەع و تەقوا و موڕاقەبە و گریان و ترسان لە خوا و فیڕاسەت و زیرەکی و بەدیقەت و بەصیرەت و زەمیر و ویژدان بەئاگا و زیندوو و سەرکوتکاری نەفسدا هاتووە نەک لەگەڵ گەندەڵی و دزی و فزی و زوڵم و زۆر و قورخکاری و خیانەتدا . - عومەر ابو الحفص سێیەم پیاوی ئیسلام بوو لە دوای رسول اللە صلی الله علیه وسلم و أبو بکر الصدیق . - عومەر ئەو پیاوە بوو خوا ئیسلامی بەو عەزیز کرد ، ابن عمر ئەگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خوا نزای ئەکرد و ئەیفەرموو : خوایە ئیسلام عەزیز بکە بەخۆشەویسترینی ئەم دوو پیاوە لە لای خۆت : بەابو جەهل ، یان بەعمری کوڕی خطاب . خوا نزاکەی گیرا کرد ، عمر موسڵمان بوو ، بەموسڵمان بوونی عمریش ئیسلام عەزیز بوو. - عومەر ئەو پیاوە بووە کە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم تێیدا ئەیفەرموو : " لو کان بعدي نبي لكان عمر " الصحیحة (۱۰۱۷) . ئەگەر لە دوای من پێغەمبەرێک ببوایە عمری کوڕی خطاب ئەبوو . - عومەر پیاوێکی خاکی بوو ، ژیانی زبر بوو ، خورادنی سادە بوو ، پۆشاکی سادە بوو ، بەخۆی کونەئاوی بەشانی هەڵ ئەگرت بۆ ماڵ لەگەڵ ئەو هەیبەتەی هەیبوو ، سواری گوێدرێژ و حوشتر ئەبوو ، کەم پێدەکەنی ، گاڵتە و گەپی نەئەکرد لەگەڵ کەس ، لەسەر نەخشی ئەنگوستیلەکەی نوسیبووی : (کفی بالموت واعظا یا عمر .. ) . ئەگێڕنەوە لە روومەتیدا دوو هێڵی رەش هەبوو لە ئەسەری گریانی لە ترسی خوا . - عومەر ئەو خەلیفە عادلە بوو کە دادپەروەری لەناو خەڵک و رەعییەتەکەیدا چەسپاند بوو ، ماف و حوڕمەت و کەڕامەتی خەڵک پارێزراو بوو لەسەردەمی حوکمڕانی و خیلافەتەکەیدا . عومەر ئاوا بوو ، ئاوا ئەژیا ، ژیانی باشتر نەبوو لە ژیانی یەکێک لە موسڵمانان لە ماوەی حوکمڕانی و خیلافەتیدا ، بگرە ژیانی لە خوار ژیانی موسڵمانانەوە بوو ، بەپێچەوانەی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی حیزبەکان و ئەندامانی پەڕلەمان. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org