مافی بوونی ئیسلام.! هێنانەوەی بوونی ئیسلام ئارامگریی گشت پێغەمبەرانی دەوێ خۆڕاگرتن لەزیندانا ژینی نێو قورئانی دەوێ. لەقورئانا هێنانەوەی بوونی ئیسلام سوتی دەوێ کۆمەڵێکی چاونەترسی شوێنکەوتووی "طالوت"ی دەوێ. لەقورئانا هێنانەوەی بوونی ئیسلام باوەڕی پتەوی دەوێ کاری"نوح"ی بەردەوام و هەوڵی ڕۆژو شەوی دەوێ. ڕاوەستاندنی خوێنی زام لەقورئانا پەروەردەی "موسەوی" دەوێ ٭٭٭٭٭ لەقورئانا بوونی ئیسلام هێنانەوەو سەلماندن و چەسپاندنی نرخی دەوێ خواویستی و لەخۆ بوردنی "أصحاب الأخدود"ی دەوێ. تا شایەتمان و ژانی لەش ژانی پشتی هەزار "بیلال"ی سپی و ڕەش دەبنە سروود گەر ڕێگا سروودی دەوێ. نووسینی: م. نجم الدین فەرەج ئەحمەد. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org