مانا‌و ئامانجه‌كانی هیجره‌تی پێغه‌مبه‌ر ﷺ.! نووسينى: م. ناصح مه‌جید كۆچ داده‌نرێت به قۆناغێكی جیاكه‌ره‌وه له نێوان قۆناغه‌كانی بانگه‌وازی ئیسلامی، كه بریتیه له قۆناغی بانگه‌وازی مه‌كيی و بانگه‌وازی مه‌دینه‌یی، ئه‌م ڕووداوه‌ش گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه نه‌ك ته‌نها بۆ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم، به‌ڵكو بۆ هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیانی موسڵمانان و مرۆڤایه‌تی به‌گشتی، چونكه شارستانیه‌تیكی پڕ له‌دادو دادوه‌ری و یاسایی پێشكه‌ش به‌مرۆڤایه‌تی كرد كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئازادی و یه‌كسانی بنیات نراوه، كه له‌ڕێگایانه‌وه بونیاتی ژیانی تاك و كۆمه‌ڵی ڕێكخستووه. ژیانی پر فه‌ڕی پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم ناتوانین به سنوری كات و سات دیاری بكه‌ین، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو شتانه‌ی پێشكه‌شی ئێمه‌ی كردوون له ڕووی پێشه‌نگایه‌تی و سه‌ركردایه‌تیی كردن، خوای گه‌وره كردویه‌تی به ڕه‌حمه‌ته‌ن للعاله‌مین. هیجره‌تی پێغه‌مبه‌ر كۆمه‌ڵێك یاسای داناوه بۆمان هه‌تا ژیان ژیان بێت به‌رده‌وام ده‌بن، بۆیه پێویستمانه ئه‌مڕۆ وه‌ك پێویستیيه‌ك ده‌ستی پێوه بگرین، چونكه هیجره‌ت بریتی نه‌بووه له هیجره‌تێكی ماددی له‌ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر، به‌ڵكو بریتی بووه له گۆڕانكاریه‌كی مه‌عنه‌وی له‌بارێكه‌وه بۆ بارێكی تر، بانگه‌وازی ئیسلامی له‌بارودۆخێكی لاوازه‌وه گواسته‌وه بۆ بارودۆخێكی به‌هێز، ژماره‌ی بانگه‌وازكارانی له كه‌مه‌وه گۆڕی بۆ زۆر، له بارودۆخی دابڕانه‌وه بۆ یه‌كانگیری و، له‌باری وه‌ستانه‌وه بۆ جوڵه‌و بزاوتن. هیجره‌ت یانی وازهێنان له شتێك بۆ شتێكی تر، یان گواستنه‌وه له‌بارودۆخێكه‌وه بۆ بارودۆخێكی نوێ، له‌ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دى، له ڕوانگه شه‌رعیه‌كه‌یه‌وه یانی گواسته‌نه‌وه له‌وڵاتی كافرانه‌وه بۆ وڵاتی موسوڵمانان. پێغه‌مبه‌ری خوا: صلی الله علیه وسلم، ئه‌فه‌رموێ: » البلاد بلادُ الله والعباد عباد الله، فحیثما أصبت خیراً فأقم.« هیجره‌تی پێغه‌مبه‌ر كۆمه‌ڵێك وانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه بۆ ئێمه جگه له‌وانه‌ی ئاماژه‌مان پێداون، له‌وانه:- 1- جیاكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ئیسلامی له كۆمه‌ڵگای جاهیلی و جیاوازی كردن له نێوانیاندا. 2- بونیاتنانی یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی ئیسلام به هه‌یكه‌لێكی ئیداری ئیسلامی و یاسایی تایبه‌ت به‌خۆیه‌وه. 3- بۆیه‌كه‌مجار ده‌ستووری ئیسلام نوسرایه‌وه‌و دواتریش له‌بواره جیاجیاكاندا ڕاوێژكارانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ڕۆڵی خۆیانیان بینیوه له به‌ڕێوه‌بردن و ئاراسته‌كردنی كاروباره‌كانی ده‌وڵه‌تدا. 4- سه‌ركردایه‌تی كردنی ده‌وڵه‌ت سپێردرا به‌موسڵمانان، بۆیه ئیسلامیش به‌به‌رده‌وام داوا ده‌كات له موسڵمانان كه خاوه‌نی بڕیاری سیاسی خۆیان بن و نه‌كه‌ن بڕیاری خۆیان بده‌نه ده‌ست ئه‌وانه‌ی كه له‌خۆیان نین . 5- پیغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌سه‌ر شێوازێكی نوێ ژیانی كۆمه‌ڵگای ئیسلامی داده‌ڕێژێته‌وه كه بنیاده‌كه‌ی بریتی بووه له بنیاتی برایه‌تی ئیسلامی كه مێژوو به‌خۆیه‌وه نه‌یدیووه. 6- ڕزگار كردنی موسڵمانان له چه‌وساندنه‌وه‌ی سیاسی و فكری و ئابووری و بنیات نانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی موسڵمانان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ته‌واوكار .له ڕووی فیكری و ئیمانی و زانستییه‌وه. 7- دابینكردنی ئاسايیش بۆ كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كه، كه ئه‌مه‌ش به‌بنه‌مایه‌كی گرنگی سیاسه‌تی ئه‌مرۆ هه‌ژمار ده‌كرێت و به ئاسايیشی نیشتمانی ناو ده‌برێت. 8- هیجره‌ت كردارێكه بۆ یه‌كخستن و ئاراسته‌كرنی كۆمه‌ڵگای ئیسلامی و به‌هێزكردنێكی به‌ره‌ی ناوخۆیی موسڵمانان. ئه‌مانه چه‌مكێكی كه‌می ئه‌و ده‌ستكه‌وته سیاسی و ئابووری و كۆمه‌لایه‌تی و زانستیانه بوون كه هیجره‌ت پێشكه‌شی كردوون، بۆیه ده‌بێت ئێمه‌ی موسوڵمانیش ده‌ست به‌و بنه‌مایانه‌وه بگرین و كاریان له‌سه‌ر بكه‌ین تا ئه‌وكاته‌ی ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ لای خوای خۆمان. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org