هەرجارەو_بیرخستنەوەیەک.! هەرچی میوان هێنای، بۆی دابنێنەوە با لێی بخوات.! ئیسلام زۆر گرنگی بە ڕێزو حورمەت گرتن لە میوان دەدات، بۆیە لە سیفات و ئاکاری جوانی مرۆڤ ئەوەیە کە هەرکات میوان هاتە ماڵتان و میوە یان شیرینی یان هەرجۆرە خواردنێکی دی لەگەڵ خۆی هێنا، جوانترو ڕێزدارترە ئەوەیە کە بۆی دابنرێتەوە بۆ ئەوەی لێی بخوات. زۆرجار دەبیستین و گوێمان لێ دەبێت کە خەڵکی گلەیی لەوە دەکەن کە چوونەتە سەردانی ماڵە خزمان یان دۆست و خۆشەویستان و بەدڵ و داوێن چەند کیلۆیەک شیرینی یان میوەی لەگەڵ خۆی بردیە، بەڵام ئەم خاوەن ماڵە بەڕێزە هیچ شتێک لەوەی میوان هێناویەتی بۆیان دانانێتەوە. بۆیە وەک بیرخستنەوەیەک بۆ ئێوەی خۆشەویست تکایە هەر کات لەو جۆرە میوانە ڕێزدارە هاتە ماڵتان و دەستی پڕ بوو ، وەک ڕێزێک لەو شتەی هێناویە بۆی دابنێنەوە. پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحمود لەخەمی کۆمەڵگایەکی پڕ لە ڕێزو خۆشەیستی و ئەخلاق و ئاکار بەرزیدایە. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org