خەفەت مەدەن بە ئافرەتان.! چونکە خوای گەورە ڕازی نییە بە خەفەتی ئافرەتان. بۆچی؟ خەفەت لاوازی دەکات. خەفەت کاریگەری دەکاتە سەر جوانییەکەی. خەفەت قژی هەڵدەورێنێ و ڕەنگیشی دەگۆڕێ. خەفەت کاریگەری دەکاتە سەر هۆرمۆنی ژنانەی و وا دەکات هەتا منداڵیشی نەبێ. *** دیقەتی قورئان بدە چەند گرنگی پێداوە! لە سورەتی القصص دەفەرموێ (كَيْ تَقَرَّ عَيْنُهَا وَلَا تَحْزَنَ). تا چاوی پێ ڕوون بێتەوە و خەفەت نەخوات، ئەمە لە باسی موسایە سەلامی خوای لەسەر بێ، خوای گەورە موسای گێڕایەوە بۆلای دایکی. *** لە سورەتی مریم دەفەرموێ (فَنَادَاهَا مِن تَحْتِهَا أَلَّا تَحْزَنِي) بانگی کرد خەفەت مەخۆ و غەمبار مەبە، ئەمە کاتێکە کە مەریەم سەلامی خوای لەسەر بێ لە ژێر دارخورماکەدا بوو بە تەنها، جبریل ئەو بانگەی کرد. *** لە سورەتی القصص دەفەرموێ (وَلَا تَخَافِي وَلَا تَحْزَنِي) مەترسە و خەفەت مەخۆ، ئەمە کاتێکە دایکی موسا، موسای دابەئاوەکەدا. *** لە سورەتی الاحزاب دەفەرموێ (أَن تَقَرَّ أَعْيُنُهُنَّ وَلَا يَحْزَنَّ) تا چاو و دڵیان ڕۆشن بێتەوە و خەفەت نەخۆن، ئەمە بۆ پشتگوێ نەخستنی ئافرەتە لە کاتێکدا کەسێ زیاتر لە ژنێکی هەبێ. *** لەبەر ئەم فەرمانە خواییانە کە ڕازی نییە بەوەی ئافرەت خەفەت بخوات و غەمباربێ تۆش نیگەرانیان مەکە. *** تەرکیز بکە سەر قورئان لە باسی ئافرەتدا چەندێك (لا) لەسەر حوزن هەیە! *** دایكت بە وشەیەکیش بریندار مەکە. ڕەق مەبە لەگەڵ خوشکەکانتدا. کچەکەت لە باوەش بگرە و بۆی پێ بکەنە. لەگەڵ خێزانت باش بەو دڵی مەشکێنە. نووسینی: دکتۆر عومەر عەلی. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org