سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  پوختەی هەڵوێستی سەید قوتب دەربارەی هاوەڵان.!
گۆڕینی فۆنت


پوختەی هەڵوێستی سەید قوتب دەربارەی هاوەڵان.!

هەڵوێستی سەیید قوتب بەسێ قۆناغدا ڕۆیشتووە دەربارەی هەندێك لە هاوەڵان "ڕەزای خوایان لێبێت" :

یەکەم: قۆناغی پێش ڕووکردنە کاری ئیسلامی، ئەوەش لەکاتێکدا بوو کە سەید قوتب کاریگەربوو بە بیر وهزری تەها حوسێن وعەباس مەحمود عەقاد، وە هەردووکیان ـ بەتایبەتی تەها حوسێن ـ هەڵوێستی نەرێنیان زۆربوو لەسەر هاوەڵان، گەیشتە سنوورێك کە جوێن وتەعن وقسەی نەشیاویان پێبڵێت، لەو قۆناغەدا سەید هەندێ وشەی زبری بەکارهێنا دژی موعاویە وعەمری کوڕی عاس "رضي الله عنهما"، ئەوەش لە کتێبەکەی بوو بەناوی
"كتب وشخصيات"، هەروەها له کۆمەڵێك نوسین بەدی دەکرێت لە لێکۆڵینەوە ئەدەبی وڕەخنەییەکانی کە سەید لەچەند گۆڤارێك بڵاوی کردبوونەوە لەنێوان ساڵانی 1942 بۆ 1946ز
(سەیری"سيد قطب من الميلاد إلى الاستشهاد"بکە لا:531 د. صلاح الخالدي )

دووەم: سەرەتای دەستپێکردنی کاری ئیسلامی بوو، لەو قۆناغەشدا یەکەم کتێبی چاپکرد دەربارەی هزری ئیسلامی، ئەویش"العدالة الاجتماعية في الإسلام" بوو ئەوەش لەساڵی 1948ز، وە لەو کتێبەدا دەردەکەوێت کە سەید هێشتا بە شێوەیەك لە شێوەکان کاریگەر بووە بە تەها حوسێن وعەقاد، بۆیە کۆمەڵێك دەربڕینی توند دەربارەی ژمارەیەك لە هاوەڵان دەردەبڕێت، لەوانە عوسمانی کوڕی عەففان" رضي الله عنه"وە ئەوەش وایکرد ڕووبەڕووی وەڵامدانەوە ببێتەوە لەلایەن شێخی زمانی عەرەبی مامۆستای عەللامە مەحمود محەمەد شاکر "رحمە اللە"، وە سەید قوتب ئاشکرای کرد - ساڵی 1952- وەکو ڕوونکردنەوەیەك دەربارەی وەڵامدانەوەکەی شێخ مەحمود شاکر; کە ئەو مەبەستی ئەوە نەبووە کە لە هاوەڵان بدات"رضوان الله عليهم"بەڵکوو مەبەستی بووە بەرگری لە ئیسلام بکات لەوەی شتانەی دەدرێتە پاڵ هاوەڵان لە کتێبەکانی مێژوو وژیاننامەکان.

سێیەم: قۆناغی سەربەخۆبوونی لە لێکۆڵینەوەی مێژوودا، وە لەم قۆناغەدا هەڵسا بە دەرکردنی چاپێكی پوختکراو لە کتێبی "العدالة الاجتماعية في الإسلام" ئەویش چاپی شەشەمی بوو کە دەرچووبوو لە چاپخانەی دار "إحياء الكتب العربية" ساڵی 1964، وە سەید لەو چاپەدا هەڵسا بە ڕەشکردنەوەی هەموو ئەو شتانەی کە شێخ مەحمود شاکر ڕەخنەی لێگرتبوو، وە دەربڕینەکانی دادپەروەرانەتربوون، وە هەندێ بابەتی تری بۆ زیاد کرد، هەڵوێستی خۆی ڕوونکردەوە دەربارەی هاوەڵان بە دادپەروەری وئینسافەوە، وە ئەوەش زۆر بەڕوون و ئاشکرا دەردەکەوێ لە كتێبی "في ظلال القرآن" کاتێك کە مەدح وسەنایەکی جوانی پێشەوا عوسمان وموعاویە وعەمری کوڕی عاس ده كات رضي الله عنهم، هەروەها لە ڕستەیەك مەدح و سەنای بۆ هاوەڵانی پێغەمبەر صلىَ اللّه عليه وسلم دوپاتکردۆتەوە، ئەوەش لە کتێبە ناودارەکەی بەناوی "معالم في الطريق"، کاتێك وەسف و سەنای هاوەڵان دەکات رضوان الله عليهم بەوەی كه ئەوان" نەوەیەکی نموونەیی وقورئانی بوون"،
وە دەفەرمووێت لەژێر ئەو ناونیشانە(ص14):

لقد خرّجت هذه الدعوة جيلاً من الناس - جيل الصحابة رضوان الله عليهم -، جيلاً مميزاً في تاريخ الإسلام كلّه، وفي تاريخ البشرية جميعه، ثم لم تعُد تخرج هذا الطراز مرةً أخرى"

واتا:
"ئەم دەعوە و بانگەوازی ئیسلامە نەوەیەك لە خەڵکی لێدەرچوو- ئەوانیش هاوەڵانی پێغەمبەر بوون رضوان الله عليهم، سەردەمێکی نمونەیی بوو لە تەواوی مێژووی ئیسلامدا، وە هەموو مێژووی مرۆڤدا، پاشان ئەو سەردەمە وئەو نەوەیە هەرگیز دووبارە نەبوویەوە جارێکی تر"

ئامادەکردن و وەرگێڕانی: یوسف زیاد.

پێداچوونەوەی : م. عمر محمد.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org

 446

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram