(واو)ی مه‌ددی و حاڵه‌ته‌کانی له خوێندنه‌وه و نه‌خوێندنه‌وه‌ی کوڕی خاك بۆ واوی مه‌ددیی بزوێنیش (علة) وه‌ك (أ) دیسان چوار حاڵه‌ت هه‌یه: یه‌که‌م: خوێندنه‌وه‌ی له هه‌ردوو حاڵه‌تی وه‌ستان و ڕۆیشتندا. له‌کاتێکدا ده‌بێت که (واو)ه‌که کێشرابێت له‌په‌ڕاوی قورئانداو به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ش له‌دوایه‌وه پیتێکی زه‌ننه‌دار(ساکن) نه‌هاتبێت.. نمونه وه‌ک له وشه‌کانی آمَنُواْ وَهَاجَرُواْ وَجَاهَدُواْ له‌ئایه‌تی الَّذِينَ آمَنُواْ وَهَاجَرُواْ وَجَاهَدُواْ فِي سَبِيلِ اللّهِ بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ أَعْظَمُ دَرَجَةً عِندَ اللّهِ وَأُوْلَئِكَ هُمُ الْفَائِزُونَ[التوبة:20]. دووه‌م: نه‌خوێندنه‌وه‌ی له‌هه‌ردوو حاڵه‌تی وه‌ستان و ڕۆیشتندا. مه‌رجه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که نه‌کێشراوه له قورئاندا به‌هۆی ئامرازه‌کانی(جزم ، بنا‌ء ، ..هتد). * نمونه‌ی نه‌خوێندنه‌وه‌ی واو(و) به‌هۆی هاتنی ئامرازێکی جه‌زم له‌پێشییه‌وه، وه‌ک له وشه‌کانیيَخْلُ، يَعْشُ، تَقْفُ له‌ئایه‌ته‌کانیاقْتُلُواْ يُوسُفَ أَوِ اطْرَحُوهُ أَرْضاً يَخْلُ لَكُمْ وَجْهُ أَبِيكُمْ وَتَكُونُواْ مِن بَعْدِهِ قَوْماً صَالِحِينَ[يوسف:9] و وَمَن يَعْشُ عَن ذِكْرِ الرَّحْمَنِ نُقَيِّضْ لَهُ شَيْطَاناً فَهُوَ لَهُ قَرِينٌ{36} وَإِنَّهُمْ لَيَصُدُّونَهُمْ عَنِ السَّبِيلِ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُم مُّهْتَدُونَ[الزخرف:36] و وَلاَ تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولـئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْؤُولاً[الإسرا‌ء:36]. * نمونه‌ی نه‌خوێندنه‌وه‌ی واو(حذف) به‌هۆی(بنا‌ء)ه‌وه، بریتییه له فرمانی داخوازی ئه‌گه‌ر کۆتایی به پیتی بزوێن بێت ئه‌وا لاده‌برێت(فعل أمر مبني علی حذف حرف علة؛ لێره‌ش واوه‌که‌یه). نمونه‌ش بۆ ئه‌مه وه‌ک له وشه‌کانی ادْعُ ، اتْلُ له‌ئایه‌ته‌کانی ادْعُ إِلِى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ[النحل:125] و اتْلُ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِنَ الْكِتَابِ وَأَقِمِ الصَّلَاةَ إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاء وَالْمُنكَرِ...[العنکبوت:45]. * به‌ده‌ر له جه‌زم و بیناء، هۆکاری تریش هه‌ن که واوه‌که‌ی تێدا لابراوه‌و ناخوێنرێته‌وه له هه‌ردوو حاڵه‌تی وه‌ستان و ڕۆیشتن، ئه‌وه‌ش له سێ فرماندا هه‌یه به‌یه‌کده‌نگی هه‌موو خوێنه‌ره‌کان که بریتین له يَدْعُ(دووجار هاتووه) ، يَمْحُ ، نَدْعُ له ئایه‌ته‌کانیَتَوَلَّ عَنْهُمْ يَوْمَ يَدْعُ الدَّاعِ إِلَى شَيْءٍ نُّكُرٍ[القمر:6] و وَيَدْعُ الإِنسَانُ بِالشَّرِّ دُعَاءهُ بِالْخَيْرِ وَكَانَ الإِنسَانُ عَجُولاً[الإسرا‌ء:11] و وَيَمْحُ اللَّهُ الْبَاطِلَ وَيُحِقُّ الْحَقَّ بِكَلِمَاتِهِ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ[الشوری:24] و سَنَدْعُ الزَّبَانِيَةَ. هه‌روه‌ها له ناویشدا(الإسم) ته‌نها وشه‌یصَالِحُ له‌ئایه‌تی فَإِنَّ اللَّهَ هُوَ مَوْلَاهُ وَجِبْرِيلُ وَصَالِحُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمَلَائِكَةُ بَعْدَ ذَلِكَ ظَهِيرٌ[التحریم:4]. ئه‌وه‌ش یه‌کده‌نگی له‌سه‌ره. سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی له‌کاتی وه‌ستان و لابردنی له‌ڕۆیشتندا. ئه‌ویش له‌حاڵه‌تێکدا ده‌بێت که پیتێکی زه‌ننه‌دار له‌دوایه‌وه هاتبێت، له‌به‌ر ڕزگاربوون له‌به‌یه‌کگه‌یشتنی دوو زه‌ننه‌دار یه‌که‌میان لاده‌برێت(حذف) که بریتییه له ( و )ه‌که. به‌ڵام له ڕاوه‌ستان له‌سه‌ری ده‌خوێنرێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی کێشراوه له قورئاندا. نموونه وه‌ک وشه‌یمُّلاَقُو له‌ئایه‌تی قَالَ الَّذِينَ يَظُنُّونَ أَنَّهُم مُّلاَقُو اللّهِ كَم مِّن فِئَةٍ قَلِيلَةٍ غَلَبَتْ فِئَةً كَثِيرَةً بِإِذْنِ اللّهِ وَاللّهُ مَعَ الصَّابِرِينَ[البقرة:249] و وشه‌ی كَاشِفُو له‌ئایه‌تی إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلاً إِنَّكُمْ عَائِدُونَ[الدخان:15]. هه‌روه‌ها وشه‌ی يَمْحُو له‌ئایه‌تی يَمْحُو اللّهُ مَا يَشَاءُ وَيُثْبِتُ وَعِندَهُ أُمُّ الْكِتَابِ[الرعد:39] و وشه‌یفَاسْتَبَقُوا له‌ئایه‌تیوَلَوْ نَشَاء لَطَمَسْنَا عَلَى أَعْيُنِهِمْ فَاسْتَبَقُوا الصِّرَاطَ فَأَنَّى يُبْصِرُونَ[ی‌س:66]. ئه‌م حاڵه‌ته‌ش له‌لای هه‌موو خۆێنه‌ره‌کان یه‌کده‌نگی له‌سه‌ره. چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ی له ڕۆیشتن و نه‌خوێندنه‌وه‌ی له‌وه‌ستان. ئه‌ویش واوی صیله‌یه(پیتی "ه" ی صیله ئه‌گه‌ر بۆری له‌سه‌ر بوو و مه‌ددیی (صلة)ی بچووك بێت یان گه‌وره). نمونه‌ی وه‌ک وشه‌ی لَهُ له‌ئایه‌تی لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ[الحدید:2] و وشه‌ی يَرَهُ له‌ئایه‌تی أَيَحْسَبُ أَن لَّمْ يَرَهُ أَحَدٌ[البلد:7]. له‌م نمونانه‌دا له‌کاتی ڕۆیشتن واوه‌که ده‌خوێنرێته‌وه و له‌کاتی وه‌ستان لاده‌برێت و ته‌نها به (هاء)ێکی وه‌ستاو (ساکن) کۆتایی دێت. ئه‌وه‌ش هه‌موو خوێنه‌ره‌کان یه‌کده‌نگن له‌سه‌ری.