ئەو مێزەرانەی دووبارە بوونەوەیان دەگمەنە..! لە یادەوەری وەفاتی زاناو یەکێک لە پێشەنگانی کاروانی رابوونی ئیسلامیی کوردستاندا جەنابی مامۆستا شێخ صدیق سەرگەتی (رحمە اللە). ئەمرۆ 12 / 9 / 2022 (11) ساڵ بەسەر وەفاتی زاناو تێکۆشەری گەلەکەمان جەنابی مامۆستا شێخ صدیق سەرگەتی تێ دەپەرێت.. جەنابی مامۆستا شێخ صدیق سەرگەتی یەکێکە لە زاناو ناودارانی ناوچەی سلێمانی و ھەورامان و شارەزوور و بە یەکێک لە شارەزایان و پسپۆرانی بواری زانستی شەرعی دا دەنرێت و بە یەکێک لە ناودارترین زانای ئەو ناوچانە ئەژمار دەکرێت، جەنابی مامۆستا خاوەنی دەیان قوتابی و فەقێی ناوداری کورستانەو جێ دەستی لە بواری پێگەیاندن و تێگەیاندنی فەقێ و قوتابیان دیارەو لە بەر خزمەت و کاری بانگخوازی دەیان شارو گوندی کوردستانی عێراق و ئێرانی کردووەو جێ دەستی لەو بوارەدا دیارو بەرچاوە.. پاشان لە دەستپێکردنی شۆرشی ئیسلامیی کوردی لە ساڵی ١٩٨٧ی زایینی دا جەنابی مامۆستا شێخ صدیق بە ھەمان شێوە یەکێک بوو لە پێشەنگان و لەوەشدا دوا نەکەوت و لەگەڵ زانایان و جەماوەری دینداری ھەورامان و شارەزوردا بەرەو ئێران کۆچ دەکەن و لە درووستکردنی بزووتنەوەی ئیسلامیی دا بەردی بناغەی ئەو بزووتنەوەی جیھادییە بووەو ھەر لەو پێناوەشدا مامۆستا شێخ صدیق یەکەم کوری نازدارو خوێنەواری خۆی پێشکەش بە کاروانی جیھادی کورستان کرد بەناوی (مامۆستا بابە شێخ صدیق)..رحمە اللە. ئەوەی پێویستە لێرەدا بوترێ بەرز راگرتن و زیندوو راگرتنی مێژووی ئەم کەڵە پیاوانەیەو کۆکردنەوەی ژیان و نووسین و بەرھەمە کانیانە.. من لێرەوە داوا لە کورانی جەنابی مامۆستا دەکەم کە بەو کارە گرنگە ھەستن و مێژوو و خەباتی جەنابی مامۆستا شێخ صدیق کۆبکەنەوەو بنووسنەوە.. جێی باسە لە کۆتایی ساڵەکانی ٩٠ی زایینیدا لە شاری مەریوان لە خزمەت مامۆستادا کتێبی (سراج الوھاج)م دەخوێندو بەراستی زاناو بە توانا بوو.. وە خۆم بەقەرزاری ئەو رۆژانە دەزانم کە زۆر پشتگیرو پاڵنەرم بوو لە وەرگرتنی زانستی شەرعیدا.. شایانی باسە جەنابی مامۆستا لە بەرواری (١٢/٩/٢٠١١ ز) لەشاری سلێمانی بەنەخۆشی کۆچیی دوایی کرد.. خوا لە جەنابی مامۆستا ببورێ و لەگەڵ گەورە پیاوانی ئوممەتی ئیسلام حەشری بکات .. قوتابی دڵسۆزی مامۆستا: عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود 12/ 9 / 2022 - سلێمانی. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org