سوودەکانی صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەری خوا ﷺ. 1- فەرمانی خوای بەرزت بەجێهێناوە. 2- دووعات بۆ بەرزتربوونەوەی پلەو پایەی پێغەمبەرﷺ کردووە کە(الوسیلة )یە لـەبەهەشت دا . 3- بە هەر صەڵاوات ناردنێک ، دە صەڵاواتت لەسەر لێ دەدرێت لەلایەن پەروەردگار . 4- دەپلە بەرزدەبیتەوە . 5- دەچاکەت بۆ دەنوسرێت 6- دەگوناهو خراپەت لێ دەسڕێتەوە. 7- دووعات قبوڵ دەبێت ئەگەر بەصەڵاوات ناردن دەست پێ کردبێت 8- شەفاعەت بۆ دەکرێت لەڕۆژی قیامەت 9- پێغەمبەرﷺ نزیک دەبیەوە لەرۆژی دوای 10- خۆشەویستی و گوێرایەڵیت بۆ پێغەمبەرﷺ بەردەوام زیاد دەکات 11- پێغەمبەر ﷺسەلامت بۆ دەنێرێتەوە 12- بەرکەت دەکەوێتە تەمەن و ئیش و کارت 13- بەردەوام خوا باست دەکات لەنێو فریشتەکان 14- ڕێگەی چونە بەهەشت بۆ خۆش دەبێت 15- نورێکی تایبەتت دەبێت لەسەر پردی صراط 16- دڵ توندی و خەم و پەژارەت نامێنێ پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org