وەڵامێک بۆ نوێنەری زەردەشتییەکان.! بەڕێز وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی. بەڕێز یەکێتیی زانایانی ئایینی کوردستان. بەڕێزان لایەنە ئیسلامییەکان. ئێمە وەک گەلی کوردی موسوڵمان کە لە سەدا 90ی گەلەکەمان گەلێکی موسوڵمانەو شافیعی مەزهەبە، بەهیچ شێوەیەک سوکایەتی و تەشهیرمان بە دین و کلتوری کەمینەکانی کوردستان نەکردووە.. وە مێژوو شاهیدە کە موسوڵمانانی کوردستان چەندین ساڵ لەگەڵ هەموو جۆرە کلتورو دین و جۆرە بیرکردنەوەکان لەکوردستان ژیاون و هیج پێکدادان و تەشهیرو سوکایەتییەک ڕووی نەداوە.. باشە ئێستا خێرە ئەم نوێنەرە بەبەرچاوی کامێراو لە ڕاگەیاندنی دەسەڵاتەوە سوکایەتی و تەشهیر بە یاسایەک دەکات کە اللە تعالی بۆ مرۆڤی داناوەو ڕاستەوخۆ فەرمانی مارەبڕین و چەند ژنییەتی لەلایەن اللە وە دەرچووە.!! ئاخر ئەگەر بە یاسای دیموکراسی و ئازادی خودی دەسەڵاتیش بێت قبوڵ ناکرێ سوکایەتی و تەشهیر بە هیچ بیروبۆچوون و پیرۆزییە ئایینیەکان بکرێت، ئەی خێرە ئەم نوێنەرە بەو شێوازە سوکایەتی و تەشهیر بە یاسای اللە دەکات و هەموو لایەنێکیش لێی بێدەنگە..؟ بۆیە داوا لە بەڕێز وەزیری ئەوقاف و هەروەها لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە سنوورێک بۆ ئەم بێ ڕێزییانە دابنێن. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org