سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  لەم مانگە پیرۆزەدا چی پێویستە ئەنجام بدرێت.؟!
گۆڕینی فۆنت


لەم مانگە پیرۆزەدا چی پێویستە ئەنجام بدرێت.؟!

لە مانگی ڕەبیعی یەکەم لەگەڵ ڕاجیایی زانایانی ئەهلی ئیسلام لەسەر ئەو ڕۆژە، نێردراوی خودا محمد المصطفی (درودو میهری خوای لەسەر) لەداییکبووە.

ئەوەی پێویستە بوترێ لەم مانگە پیرۆزەدا ئەوەیە کە پێویستە موسوڵمانان لە بری ئاهەنگ و پارە سەرفکردن لە نان درووستکردن و چەندین شتی تر، حەق وایە دەیان کۆڕو سیمینار بە گرنگیپێدانی (کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و هەروەها سۆشیاڵ میدیا) ساز بکرێ بۆ ناساندن و باسی ژیان و تێکۆشان و پلە بەرزی ئەو سەروەرە ﷺ.

ئەگەر ئێمەی موسوڵمان و خاوەن دیدو هزری ئیسلامی ئەو بوارە ئیهمال بکەین و هیچ جۆرە باس و خواستێک لەم مانگەدا بۆ ئەو پێغەمبەرە نازدارە ئەنجام نەدەین ئەوا خەڵکانێکی تێنەگەیشتوو لە سووننەت و ڕەوشتی سەروەرمان، هەڵدەستن بەسازدانی دەیان شتی سەیرو سەمەرەو تەنانەت نا شەرعی بەناوی مەولودو ئاهەنگی لەداییکبوون.

بۆیە تکایە بە سازدانی کۆڕو سیمینارو هەر بوارێکی دی لەم مانگە پیرۆزەدا گرنگی بدەن بە ژیان و تێکۆشان و ڕەوشت و سەرجەم بوارەکانی تری ژیانی پێغەمبەری خودا ﷺ و ئەم مانگە پیرۆزە بەرز ڕا بگڕن.

ئەم بۆچوونەش ڕاوبۆچوونی دەیان بیرمەندی گەورەی ئیسلامە وەک شێخ شەعراوی و د. وەهبە زوحەیلی و دکتۆر ڕاتب نابلوسی و چەندین زانانی دی.

سڵاوو ڕەحمەت لە کۆتا پێغەمبەری خودا محمد المصطفی ﷺ.

نووسینی: عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 291

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram