لە تاقیکردنەوەکاندا غەشی دەکرد، نمرەی بەرزی هێنا و دەرچوو..🎓 لەگەڵ چەند کەسێک پەیوەندی هەبوو، لەکۆتاییدا هاوسەرگیری کرد. پارەی حەرامی دەخوارد، بەڵام دەوڵەمەندبوو پێی.. 💱 ستەمی لەخەڵک دەکرد، بەڵام خودا هیچی لێ نەکرد.. 🖤 وازی لە حیجاب هێنا و هاوسەرگیریشی کرد.. چەندین نموونەی تریش.. لەم دەمەدا هەندێک دەڵێن: لەگەڵ ئەوەی تاوانبارن، سەرکەوتوشن! بەڵام پێویستە بزانیت خودا ئەهلی تاوان بۆ سەرەنجامە خراپەکەیان بەرەبەرە کێش دەکات، دەرگای خێر و خۆشیان بەڕوودا دەکرێتەوە، مەبەستی بوونیان لەم ژیانە لە یاد دەکەن، هەتا لەناکاودا سزای تاوانەکانیان وەردەگرن و تیادەچن و بواری ڕزگاربوونیان نابێت... ﴿فَلَمَّا نَسُوا۟ مَا ذُكِّرُوا۟ بِهِۦ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ أَبْوَٰبَ كُلِّ شَىْءٍ حَتَّىٰٓ إِذَا فَرِحُوا۟ بِمَآ أُوتُوٓا۟ أَخَذْنَٰهُم بَغْتَةًۭ فَإِذَا هُم مُّبْلِسُونَ﴾ واتە: کاتێک ئه‌و به‌رنامه و ڕێبازه‌ی که یادیان خرابۆوه فه‌رامۆشیان کرد، ئێمه‌ش ده‌روازه‌کانی هه‌موو شتێکمان بۆ واڵا کردنه‌وه و (نازو نیعمه‌تمان به‌سه‌ردا ڕژاندن) هه‌تا کاتێک دڵخۆش و شادمان بوون به‌وه‌ی که پێیان درا، ئیتر له‌ناکاو گرتمانن و هه‌موویانمان سه‌رگه‌ردان و ڕیسواکرد ئینجا ئه‌وان بێ ئومێد بوون و به غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه تیاچوون..♥ وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org