منداڵەكانتان بێبەش مەكەن لەقورئان خوێندن، لەكاتى دەوامى قوتابخانە..! زۆرێک لە باوان کاتێک وەرزی خوێندن دەست پێ دەکات ئیتر منداڵەکانیان لە فێربوون و بەشداری کردنی خولەکانی لەبەرکردنی قورئان دادەبڕن بەهۆی ئەوەی گوایە کاتیان بۆ وانەکانیان نابێت و سەرکەوتوو نابن، بێئاگان لەوەی سەرکەوتن لەگەڵ قورئاندا گەورەترین سەرکەوتنە لە دونیا و قیامەتدا! دڵنیا بن لەوەی هەرگیز قورئان نابێتە هۆی ئەوەی لەوانەکانیان داببڕێن، چونکە یارمەتیدەرە بۆ بەرەکەتی کاتیان و شیفای دڵەکانیان، بە هاوڕێیەتیان بۆ قورئانی پیرۆز دەبنە کەسی تایبەت و نزیک لە خوای گەورە. کەسێک ئەهلی تایبەتی خوای گەورە بێت ئەبێت لە چ نیعمەتێکدا بێت؟!! پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org