♦دوای ســێ مـانـگ لـە مـارەبـڕیـنم.! دەزگیرانەکەم بەبێ هیچ هۆکارێکی وا، لێم جیا بووەوە. دوای ساڵێک، گەنجێک هاتە داوام ، دواتر دایکی هات ئەوەی قسە و جنێو و سووکایەتی بێت پێی کردم و وتی: " تۆ تەڵاقدراویت ، چۆن ئەهێڵم کۆڕەکەم داوات بکات!" پێتان سەیر نەبێت، کچەکەی خۆیشی دوای دوو ساڵ لە هاوسەرگیری جیا بوبووەوە، بەڵام دایکی هەمیشە دوعای دەکرد کە گەنجێکی باش و خواناس بڕواتە داوای. ⚫ کاتێک تاقیکردنەوەی پۆلی دوانزەم کرد، نمرەیەکی بەرزم نەهێنا. دراوسێیەکمان هەموو دراوسێکانی ترمانی تێگەیاند کە من هەموو شتێک بووم بەس خوێندکار نەبووم و تەنها بۆ دەمەتەقێی کوڕان و جەوی خۆش ڕۆشتووم بۆ خوێندنگا و هەر شایانی ئەو نمرەیە بووم. ساڵی دواتر، کچەکەی خۆی نمرەکەی لەوەی من نزمتر بوو، چەند جار گوێم لێ بوو و دەیوت: "حەسوودی نەیهێشت کچەکەم نمرەی باش بەدەست بێنێت." 🔴 دوای ئەوەی خانووەکەم سووتا و هیچمان بۆ دەرنەچوو، دەموچاوی دایکیشم تا ڕادەیەکی زۆر سووتا. ڕاستە جوانیی دایکمی تێکدا، بەڵام دایکم بەو حاڵەشەوە خۆشەویستتر بوو لام و سۆزم بۆی زیاتر بوو. جارێک گوێم لە مامم بوو لەناو مەجلیسێکدا وتی: "دیارە خوا ویستوویەتی تۆڵەیەکی لێ بکاتەوە بۆ ئەوەی پێش مردن پاکی بکاتەوە." دوای ماوەیەک کە خۆیان تووشی ڕووداوی سەیارە بوون و مامۆژنم تووشی لەبیرچوونەوە بوو، گوێم لێ بوو مامەم دەیوت: "خوای گەورە بەپێی ڕادەی ئیمانەکەت تاقیکردنەوەت بەسەردا دێنێت و قورسترین تاقیکردنەوەکان هیی پەیامبەرەکان بووە، پاشان ئەوانەی لەوان دەچن و خوارتر." 🔵 کاتێک براکەم لە کۆمپانیەکی بەناوبانگ کاری دەسکەوت و وەریانگرت، دراوسێکەمان وتبووی: "واستەی کردوو ە ئەگینا وەرنەدەگیرا، کە کوڕەکەی خۆشیان لە کۆمپانیای تر وەرگیرا، وتیان: "شەهادەکەی بەرز بووە لەبەر ئەوە وەرگیراوە." ویژدان خۆشە مرۆڤ هەیبێت، گەر نەتبوو، مردنت باشترە. وەرگێڕانی :خاليد قـوبادی پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org