نەکەن بێ وەفابن، بێ وەفایی دەردێکی کوشندەیە.! وەفا دایکی سیفەتە گەورەکانەو هەرکەس بەوەفا بێت دەتوانی پێی بڵێی لە مرۆڤە ڕاستگۆکانە، چونکە وەفا سەرچاوەی هەموو سیفاتە جوان و گەورەکانی مرۆڤایەتیە، گەورەترین وەفا وەفایە بۆدایک و باب، پاشان بۆ خوشک و براو پاشان مامۆستاو خەمخۆرو دڵسۆزەکانت، پێشینان زۆریان لەسەر وتووەو پێویست ناکات لێرەدا بەدرێژە باسی بکەین، تەنها ئەوەندە دەڵێین کە لەم کۆتا زەمەنەدا وەفا نەماوەو کۆمەڵگا لە وەفاداران چۆڵ بووەو بەرەو کۆتایی دەچێت، بۆیە ڕوومان لەوانەیە کە لەخواترس و ئەهلی عیبادەتن با وەفاداربن و بێ وەفا نەبن، سوێند بە اللە لە سیفەتی بێ وەفایی قێزەونترو ناشرینتر نییەو نابێت.! ئەوەش بزانن زۆرینەی سیفاتە ناشرینەکان لە مرۆڤدا قابیلی قەبوڵ و تەحەمولن، بەڵام ئەوەی مرۆڤ دەکوژێ و لەناو دەبات بێ وەفاییە، زۆر زۆر قورسە تەمەن و هەست و سۆزو نەستت لە پێناو کەسێکدا ببەخشیت کەچی ئەو بێ وەفاو نەزان و سپڵە بێت بەرامبەرت.! چاک بزانن بێ وەفا نابێت هەرگیز لێی خۆش ببیت و بیبەخشیت و جارێکی تر لێی نزیک ببیتەوە. نوقتە سەر دێڕ عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org