سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  لە نوێژو عيبادەتى يەكترى مەپرسن.!
گۆڕینی فۆنت


لە نوێژو عيبادەتى يەكترى مەپرسن.!

بەندايەتى و عيبادەت بابەتێكى پەنهانى و نهێنييە.!

ئاکارو سیفەتێکی ناخۆش و بێزراو هەیە لەناو خەڵکیدا ئەویش ئەوەیە پرسیاری نوێژو ڕۆژو حەج و عومرەت لێدەکەن.. لێت دەپرسن: ئەوە تۆ نوێژی بەیانی دەکەی.؟ ئەوە تۆ دەچیت بۆ مزگەوت بۆ جەماعەت.؟ ئەوە چەند عومرەت کردووە.؟ ئەوە تۆ زیکرو خەتمی قورئان دەکەی.؟ زۆرێکی تر لەم پرسیارانە..
تکایە ئەم پرسیارانە تەنها لە مناڵی 6 بۆ 7 ساڵانی خۆت دەکرێ و بەس.. نابێ خەڵکی ئیحراج بکەی لە پرسیارو تەحقیقاتی نوێژو ڕۆژو عیبادەتی خەڵک.
نوێژو بەندایەتییەکانی دیکە نهێنی نێوان خۆت و اللە تعالی ن و تەنهاو تەنها دەبێ ئەو پێی بزانێ و نابێ بخرێتە بەرچاوی خەڵکی و لای خەڵک باس بکرێن..
پێشینان و خەڵکانی سەلەف بەندایەتییەکانیان زۆر نهێنی و تایبەت بووەو زۆرێکیان تا وەفاتیان پێیان نەزانیون یان نەیان بینیون نوێژی سوننەت لە مزگەوتیش ئەنجام بدەن، بۆیە نهێنییەکانی نێوان خۆت و اللە تعالی مەفرۆشەرەوە بە خەڵکی.. بێجگە لەوەی کە پرسیارکردن لەخەڵکی لەسەر بەندایەتی و نوێژو پەرستشەکانی دی دڵی خەڵکی بریندار دەکات و خەڵکی بێزار دەکات..
بەڕێزێک دەگێڕێتەوە و دەڵێ: بەڕۆژوو بووم ڕۆژووی سوننەت، ئێوارە ماڵی هاوڕێیەکی خۆمم دەعوەت کرد و ئەوانیش لای ئێمە نانیان خوارد، میوانەکە لەسەر سفرە وتی من ئەمڕۆ بەڕۆژوو بووم خوایگەورە پاداشتان بداتەوەو خێری خۆتانتان دەست کەوت.. پاشان دەستی کرد بە وتاردان و وتی ئەی ئێوە بۆ دووشەممان و پێنجشەممان بەڕۆژوو نابن نازانن چ خێرو ئەجرێکی گەورەی هەیە.؟
ئیتر خاوەن ماڵ زۆر بێتاقەت و بێزار دەبێ لە وتارو قسە تاڵەکانی کابرای میوان.. میوانی ڕەزا قورسیش نازانێ کابرای خاوەن ماڵ خۆی بەڕۆژوو بووە و ویستویەتی خێرێکی دەست بکەوێ بۆیە دەعوەتی هاوڕێکەی کردووە.. بۆیە ئەو برایە دەڵێ تا ئێستاش ئەو قسەی هاوڕێیەم لەبیر ناچێتەوە کە چەند قورس بوون لەسەر دڵم..!

بۆیە تکایە ئەو پرسیارانە لەخەڵکی مەکەن و دڵی خەڵکی بریندار مەکەن.

نوقتە سەردێڕ

عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 151

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram