زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی یەک ملیۆن دۆلار لە لە ئەوروپا بەناوی برەودان بە جێندەر وەردەگرێت. بزانن چی ڕوویداوە.!؟ لە کۆمەڵگەیەکی موسوڵمان و خاوەن بەهاو ئەخلاق بەرزی نموونەیی، کەمینەیەکی کەمینە خۆیان دەکەنە دەمڕاست و وتەبێژی ئەو کۆمەڵگایەو بەناوی ئازادی و مافی مرۆڤەوە هەڵدەستن لە ڕێگای ئاغاو سەرەکانیانەوە چەندین بیرۆکەو فکری نامۆ دەهێننە ناو کۆمەڵگا موسوڵمانەکانەوە.. یەکەم: ئەوەی ئەوان دەیکەن و پێی هەڵدەستن تەنها جێبەجێکردنی فەرمانەو ئەگینە هیچ تۆوێکی بەد ئەخلاقی و نامۆ بەم کۆمەڵگایە چەکەرە ناکاو تەنها پارە دزین و کات کوشتنە بەو ناوانەوە. دووەم: بێگومان بن بێگومان.. واللە واللە واللە سەد ساڵی تر لەم کۆمەڵگا کوردە موسوڵمانە ڕەسەنە کار بکەن بۆ لەخشتە بردنی لاوان و گەنجان، تەنها بەفیرۆدانی کات و پارەکانتانەو هیچی تر.. ئەی نابینن و تێنافکرێن چەندین ساڵە لەژێر پەردەی ئازادی و دیموکراسیدا دەیان و سەدان ڕێکخراوو دینۆکڵەی سەیرو نامۆ بەم گەلە موسوڵمانە دەهێنن و لە پەرلەمان پشتگیری دەکرێن و پارەی زەبەلاحیان بۆ سەرف دەکرێ بەڵام کۆتا جار دەکەونە پەلە قاژێ و خۆیان بە دەمی خۆیان هاواریان لێ بەرز دەبێتەوەو دەڵێن ئێمە هیچمان نییەو هیچمان پێ نەکراوەو پێ ناکرێ. ئەو پارە زەبەلاحەی لە ڕیگەی زانگۆی ئەمریکی سلێمانییەوە وەرگیراوە بەناوی جێندەر.. ئەویش بۆ تێرکردنی سک و گیرفانەو هیچی تر.. بێگومان بن هیچ سەوز ناکەن و هیچتان پێ ناکرێ ... ئەفغانستان بکەنە پێوەری کارەکانتان و ئیتر عاقڵ ببن..! دەزگای «ویکیلیکس»یش لە چەند بەڵگەنامەیەکدا ئاشکرای کردووە کە دەزگای (CIA) ڕێکخراوە فێمینیزمییەکانی بەکارهێناوە لە ڕەوایەتیدان بە داگیرکاری ئـ ـەفغـانـ ـستان لەلایەن ڕۆژئاواوە و بەڵام خۆتان دەرنجامی ئەفغانستانتان بینی.! بەسە ئیتر تێبفکرێن ئێمە نەوەی سەڵاح الدینی ئەیوبین و تەنها و تەنها دینمان ئایینی پیرۆزی ئیسلامەو بەس.. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محموود رحمه الله www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org