هـەفـتەیـەکی مـاڵـئـاوایـی لـە کـۆچـی دوایی دوو زاناکە. ئەو هەفتەیەی کە تێیدا دوو ئەستێرە شارەزاکەی (خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز) بە یەکجاری ماڵئاویان لێ کردین و دەنگە ناوازەکانیان بە زیندوویی مانەوە، کە تا ئێستاش تۆمارە دەنگیەکانیان بەسەرچاوەی یەکەمی دادەنرێن بۆ فێربوونی خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز. الشیخ المعلم - محمود خلیل الحصري- لە ((24/11)) ی ساڵی 1980 کۆچی دوایی کرد. (56 ساڵ لە خزمەت قورئان بووە - کە زیاترە لە نیو سەدە ) لە 7 ساڵیەوە تا 63. وە لە تەمەنی 7 ساڵیەوە تەواوی قورئانی پیرۆزی لەبەربوو. الشیخ المعلم - عبدالباسط عبدالصمد - لە ((30/11)) ی ساڵی 1988 کۆچی دوایی کرد. ( 55 ساڵ لە خزمەت قورئان بووە - کە زیاتر لە نیو سەدە ) لە 9 ساڵیەوە تا 64 ساڵی. وە لە تەمەنی (10) ساڵیەوە تەواوی قورئانی پیرۆزی لەبەر بووە. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org