سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئافرەتی ئێمەو ئافرەتی ئەوان!
گۆڕینی فۆنت


ئافرەتی ئێمەو ئافرەتی ئەوان!

نووسنیی: د. عومەر عەلی- بەریتانیا

لای خۆمان ئافرەت دوای زەواج هەر کە حامیلە بوو مژدە دەدات بە مێردەکەی کە حامیلەیە، مێردیش دونیایە دڵخۆش دەبێ و دەڵێ: ئیتر خۆت عەزیەت نەدەی ها، لەبیرت بێ ئیتر تۆ تەنها نیت، تۆ دوو کەسی😘
ئیتر ئافرەت حەز لە هەرچی بکات پیاو بۆی دەهێنێ و دەڵێ بە دەستی خۆی نییە بێزوو دەکات! هەتا گەر نیوە شەویش و داواکاریەکەشی دەگمەن بێ!

ئەی لای ئەوانی ئەوروپی.؟

هەر کە ئافرەتەکە هەواڵیدا بە کەپڵەکەی کە حامیلە بووە شۆك دەبێ!
دەکەوێتە سەرزەنشتی و چۆن هێڵاویەتی کاری وا ببێ!
زۆرینەی بە هەواڵی حامیلەییەکە بەجێی دەهێڵێ! چونکی ئەو خۆی ئامادە نەکردووە بۆ بوون بە باوك!
بۆیە زۆرینەی دایکەکان منداڵەکە دەکوژن دوای ئەوە، ئەوەی لە ڕۆژئاوادا پێی دەڵێن حەقی لەباربردن و یاسای بۆ دەردەکەن زۆرینەی وایە!
ئەوەشی دەستی نەچێتە منداڵەکە دواتر دەبێتە (Single Mum) دایکی تەنها، ئیتر ئەم ئافرەتە داماوە تەنها دەبێ و پیاویش وەك بەرزەکی بانان بۆی دەردەچێ!

بۆیە ئەی خوشکی بەڕێزم نەك کێشە نەکەیت لەگەڵ خەسووت، بەڵکو دەستی ماچ بکە کە کوڕێکی پەروەردە کردووە ئامادەیە بەرپرسیاریەتی خۆت و منداڵەکەش هەڵگرێ و ڕێز لە کەسوکاریشت بگرێ!

ئافرەتی ڕۆژئاوایی لە قوڕێکدایە جۆری ئەو قوڕە لە هیچ جێگەیەکی تری دونیا نییە.!
ئەمە یەکسانی جێدەری یە لە ڕۆژئاوا!


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org

 383

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram