کێ لە بێ ئەخلاقی قازانجی کردووە تا ئێمە بیکەین.! هەڵوەشاندنەوەی خێزان کەی دەستکەوت بووە تا ئێمە کاری بۆ بکەین! ئەوروپیەکانیش قوربانی بێ ئەخلاقی و شیرازەی شێواوی خێزانین. هەزار جار گرياوم بۆ ئەوروپیيەکان و دڵم قوڵپەی هاتووە بۆیان کە فەراغی خێزانی ژیانی شێواندوون و توشی خەمۆکی بوون بەهۆیەوە! مەکەونە داوی ئەو بەندانەی کە هیچ بەهایەکیان بۆ کۆمەڵگە ناوێ دەستکەوتی خۆیان نەبێ! ئەمڕۆ هاواریان دەکرد بەسەر پەرلەمانی سکۆتلەندا کە بێ شەرم و شکۆن لە دەرکردنی بڕیاری ڕەگەزگۆڕین لە تەمەنی ١٦ ساڵییەوە. پێچەوانەی سروشتی خۆت کەی سەقافەت بووە تا ئێمە بیکەین بە سەقافەت. تۆ کە سروشتی خۆتت قبوڵ نەبێ دەبی بە هەرشتێکی تر مرۆڤ نەبێ. بازرگانەکانی بواری مرۆڤ بە لوت عەمەلیات کردنەوە ناوەستن و دەستکەوتەکانیان پێ کەمە، دەیانەوێ ئەندامی نێرینەو و مێینەش ببڕن بۆ دەستکەوتی خۆیان. عەجەب دژی خەتەنەکردنن کە تۆزێ پێستی پیسی زیادە دەبڕێ، بەڵام پشتگیری لە بڕینی تەواوی ئەندامەکە دەکەن بەناوی ڕەگەز گۆڕینەوە. ئەمە گەر قەباحەت نەبێ چییە؟! سیاسی و ڕۆشنبیرەکانی کورد، دەرفەت لە بەردەستاندایە بەهۆشی خۆتاندا بێن و بە دروستی بیر بکەنەوە، هەم خۆتان و هەم کۆمەڵگە شایستەی پاداشتن نەك عقوبەدان بەم فکرە بۆگەنانەوە. ئێمە لە خۆمان ناترسین و لەناو جەرگەی ئەوروپادا مزگەوت دەکەینەوە! ئێمە هەرگیزاو هەرگیز ڕۆژێ لە ڕۆژان لە جێگەیەکی خراپدا نەبینراوین. ئێمە لەناو مزگەوتەوە جگە لە بەهای ئەخلاقی زمانی کوردیش بە نەوەکانمان دەڵێینەوە. نوسینی: د. عومەر عەلی - بەریتانیا پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org