بۆ ئەو گورگانەی دەست و چاویان لە نامەحرەم ناپارێزن.. ئێوەش خوشک و کەسوکارتان هەیە.. قەرز هەر ئەبێ بدرێتەوە چاک بزانن.! ئەوەی ڕوو دەداو ڕوویداوە لە ڕووداوە کۆمەڵایەتییەکان هەموو لە ئەستۆی دەسەڵاتدایەو دەسەڵات دەتوانێ کۆنترۆڵی کۆمەڵگاو ڕووداوە نەخوازراوەکان بکات. بۆیە لە سۆشیاڵ میدیا ناوە ناوە باسی ئەوە دەکرێت گوایا خەڵکانێکی توندڕەو ئەو کارەیان ئەنجامداوەو دژی ئازادی و دیموکراسی جوڵاونەتەوە.. بەڵام ئەوەی ڕوویداوە: یەکەم: هێڵی سوور شکاندنی کچەکان بووە و بەو جلە نیمچە ڕووتانەوە ڕۆشتوونەتە ناو کۆمەڵێک گەنج و شوێنێک کە پەیوەندی بەوانەوە نەبووە. دووەم: پۆز لێدان و کەش و فشی ئەو گەنجانەی کچەکانیان بردووەتەوە ئەو شوێنەو بووەتە هۆکاری ڕووداوەکە. بۆیە دەبێت دەسەڵات ڕێ لە ڕووداوەکان بگرێت و پاشان لێکۆڵینەوەی وردو خوێندنەوە بۆ ڕووداوەکان بکات. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org