لە ڕووداوی پەلاماردانی کچەکەی گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی. ئەوە بەرهەمی جێندەرە شوومەکەتانە.! ♦️ ئیسلام بەو کچەو هاوشێوەکانی دەڵێ، خولقێنەرانی پەلاماردانەکە ئەوانەن تۆیان لە کۆشکی پڕ ناز و نیعمەت لە پەنای باب و برا و سەرجەم نزیکان دەرهێنا، بۆ ناو ئەو ئاپۆڕا بێ بەبەزەییە. ئەوانەش خولقێنەری ئەو پەلاماردانەن، کە لاشەی پڕ بەهای تۆیان لە باڵاپۆشی قەڵغان ئاساوە، خستە بەرچاوی ئەو چاو چنۆکانەی تەماع لەلاشەت دەکەن، کە لەئاست باڵاپۆشێک جورئەتی بێ ئەدەبی ناکەن، چونکە چاک دەزانن، نەک هەڵەی دەست و پێ، بگرە هەڵەی چاویش نرخەکەی قورسە. خاتوون.. تکایە بەدەرونێکی ئارامەوە گوێ لەو پەیامەی خوا بگرە، کە دەفەرموێ: (يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ۚ ذَٰلِكَ أَدْنَىٰ أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ ۗ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا) الأحزاب: 59 واتە: ئەی پێغەمبەر بە خێزان و کچەکانت و ژنانی ئیمانداران بڵێ: بەباڵاپۆشی پارێزراوترن، لەوەی لاشەتان بەرەڵابکەن و بەهۆیەوە ئازار بدرێن. ♦️ بە بەرپرسان و ئەوانەش کە عەقڵیان تەنیا رووداوەکە دەخوێنێتەوەو، هێزی شۆڕبوونەوەیان بۆ هۆکارە حەقیقیەکان نیە دەڵێ: ئەو رووداوە و هاوشێوەکانی، بەرهەمی تەسلیم بوون و لاسایی کردنەوەی کوێرانەتانە بۆ رۆژئاوا. لەکوێتانە زۆرتان ماوە، نابینن نموونەی ئەو پەلاماردانە، رۆژانە لەو پایتەختانەی بوونەتە قیبلەی سەرسووڕمانتان روودەدەن و، زلهێزەکان بەدەستیەوە دەناڵێنن. ئەوە بەرهەمی جێندەرە شوومەکەتانە. بۆ بەجوڕئەتەوە بەراوردێکی نێوان ئەو رووداوەو، پێشبڕکێکانی قورئان و فەرموودە ناکەن کە 30 و 40 و 50 هەزار خاتوونی باڵاپۆش بەشداری تێدا دەکەن، بەڵام هەرگیز لەو کارە قێزەونانەی تێدا ڕوونادا. نووسینی/ د. ابراهيم ملا احمد سەنگەسەری. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org