عَلَامَ يقتُلُ أحدُكم أخاه؟! بۆ بەچاو و حەسودی براکەت ئەکوژی..؟! مەڵێ چاوم پیس نیە مەڵێ حەسود نیم ابن قیم رحمە الله ئەفەرموێت " ما خلا جسد من حسد ، لكن اللئيم يبديه ، والكريم يخفيه " هیچ لاشەیەک بەدەر نیە لە حەسودی، کەسی بەڕێز ئەیشارێتەوە و کەسی خراپ و لۆمەکراویش ئاشکرای دەکات وە لە تەفسیری ئایەتی < وَمِنْ شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ > دەفەرموێت: حەسودی گشتیە هەموو کەسێک بە جنۆکەشەوە نەفسی لێی بەدەر نیە جا برا و خوشکی موسوڵمان کەسێک شتێکی جوانی کڕیوە سەیارەیە ، مۆبایلە ، خانووە ، هەر شتێک کە جوان و چاکە نە لەپارەی تۆ کڕدراوە نەزەرەری بۆتۆ هەبووە هیچ پێویست ناکات چاوی لێ بەیت و حەسودی پێ بەریت مەڵێ بەچی کڕی لە کوێی بوو ..!! ( بەڵکو بڵێ ماشاء اللە بارک اللە فیە ) ( ئەگەر لەچاوی خەڵکیش ترسای لەخۆت یان لە ماڵ و سامانت بدات، بڵێ ماشاء اللە لا قوة الا بالله) ابن قیم رحمە الله ئەفەرموێت چاو سەهمێکی خراپ و پیسە لە نەفسێکی پیسەوە دەردەچێت و بەرامبەرەکەی توش دەکات بە ئیزنی الله ، هەرکات کردت بە چاوەوە و توشی هەرچیەک بوو ئەوا تۆ تاوانباریت! پێغەمبەری خوا صلی الله عليه وسلم ئەفەرموێت چاو حەقە و ئەگەر شتێك ھەبێت پێش قەدەر بكەوێت ئەوا چاوە ، چاوە پیاو ئەخاتە قەبرەوە و وشتر ئەكاتە مەنجەڵەوە ، وە حەدیثەكەی سَهْلُ بنُ حُنَيفٍە باشترین بەڵگەیە كاتێك چاوی عامرُ بنُ ربيعةَ كاری تێكرد و نەخۆش كەوت الله لەھەردووكیان ڕازی بێت لەكاتێكدا پێغەمبەری خوا صلی الله عليه و سلم فەرمووی لەسەرچی براكەی خۆت ئەكوژی؟ واتا بەو چاوەی تۆ ڕەنگە تا مردن بڕوات ئەوا تۆ کوشتووتە و قاتلی ئەگەریش هەر شتێک بەسەر ماڵ و سەروەت و نەفسی بێت بە ئیزنی الله ئەوا بێ گومان تاوان باری لای الله. مامۆستا نورالدین مەلا عبدالله وەڕازی. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org