سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  صلاح الدین الأیوبی بە پێناسەی سفر الحوالي
گۆڕینی فۆنت

صلاح الدین الأیوبی بە پێناسەی سفر الحوالي

1- ناوی تەواوی (الناصر لدین الله یوسف صلاح الدین)ە، ڕۆژئاواییەكان بە صالادین ناوی دەبەن.
2- خۆشەویستی زۆری بۆ فەرموودە و فەرموودەناسان هەبوو، خۆیشی زانستی لەسەر دەستی زانایانی وەكو (أبو طاهر السلفي) بە ڕەحمەت بێت وەرگرتووە.
3- صلاح الدین خاون عیبادەتی زۆر و دوعا و پاڕانەوە بوو.
4- ابن قدامة المقدسي فەرماندەی بەشی ڕاستی سوپاكەی بوو، هەرگیزیش نەخۆی و نە كەس لەسەر بازەكانی نەیاندەوت ابن قدامة (مطوع)ە یان (واعظ) وكۆڵكە بانگخواز و توندڕەوە.
5- كتێبەكانی فەلسەفە وفاڵ و سیحر وهاوشێوەكانی لە كتێبی ئەفسانە  قەدەغە كرد، ئەم قەدەغە كردنەش هەر بەردەوام بوو و نوێ دەكرایەوە لە ڕۆژگاری ئەوانەی دوای خۆی وەكو (الكامل) و (المعظم)،
6- فەرمان بە چاكە و نەهی كردن لە خراپەی لە هەموو لایەكی وڵاتدا زیندوو كردەوە.
7- بە دەستی خۆی (أرناط)ی خاچپەرستی كوشت كە لەلای ڕژئاواییەكان بە ئارنۆڵد دەناسرێت، كاتێك هەواڵی ئەوەی پێگەیشت كە ئەو ناوبراوە سووكایەتی بە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم كردووە.
8- باتنییە عوبەیدییەكان و ئیسماعیلییەكانی لەناوبرد، لە میسریشدا تەنانەت یەك مالیش نەما سوننی نەبێت، ئەمەش هەنگاوی یەكەم بوو بۆ لەناوبردنی خاچپەرستان و ئازادكردنی قودس، واتە بەیەكخستنی ئوممەتی ئیسلامی و لەنێوبردنی دەوڵەتە ڕافیزییەكان.
9- صلاح الدین خاوەن عەقیدەیەكی پاك وڕاست بوو، ئەهلی فەرموودەی خۆش دەویست، ڕقی لە ئەهلی بیدەع بوو.
10- ابن شداد كە نووسەری ژیاننامەی صلاح الدین و لەگەڵیدا بوو،  لە (المقریزی) شارەزاتر بووە لە عەقیدەی صلاح الدین كە گوایە ئەشعەری بووبێت! بەڵكو المقریزی ڕەچەڵەكی عوبەیدییەكانیشی بەڕاست زانیوە كە ئەوان بانگەشەی ئەوە دەكەن كە فاتیمین، بۆیە پێویستە قسەی مەقریزی لە دژی صلاح الدین وەرنەگیرێت كە وتوویەتی ئەشعەری بووە، ئینجا گریمان قسەكەی مەقریزی ڕاستیش بووە، جیهاد كردن هەموو گوناهێك دەسڕێتەوە وەكو لە فەرموودەكاندا جێگیر بووە، ئەشعەرییەكانیش لەناو خۆیاندا جیاواز و ناكۆكن و بانگەشەی ئەوە دەكەن گوایە ئەهلی سوننەتن، لەوانەیە لەبەر ئەو بانگەشە بێت كە باوەڕی پییان كردووە.
11- صلاح الدین جیهادی خاچپەرستانی كرد وسەركردایەتی موسوڵمانانی  لە جەنگی (حطین)ی بەناوبانگدا كرد و قودسیشی ئازاد كرد، هەر ئەوەندەشی بەسە كە موجاهیدێكی لەو شێوە بووە كە گوناهەكانی بسڕێتەوە وەكو لە سوننەتدا هاتووە.
12- ڕۆژئاوا لەدژی صلاح الدین یەكیان گرت، پاپا چەندین هەڵمەتی خاچپەرستی بردە سەریان و بەلێنی بەهەشت و لێخۆشبوونی بە جەنگاوەرەكان دەدا و باجی لێخۆشبوونی بۆ دەردەكرن.
13- لە دوای دۆڕان و تێكشكانی خاچپەرستان لە جەنگی بەناوبانگی (حطین) و ئازاد كردنی قودس، ڕیگای بە نەساڕاكانی دا ئەگەر بیانەوێت حەج بۆ فەلەستین بكەن، بەڵام بەهەندێ مەرج كە خۆی بۆیانی دیاری كردبوو.
14صلاح الدین وێڕای ئەوەی كە موجاهید بوو كەسێكی زاهید و دونیا نەویستیش بووە، تەنانەت هەندێ لە مێژوونووسان دەلێن پارەی كفنەكەشی قەرز كردووە، زۆرترین پارەش كە دەگێڕنەوە هەیبووە چەند دە دینارێكی ئاڵتوونی هەبووە، هەندێ لە مێژوونووسانیش دەلێن كاتێك وەفاتی كرد هیچی لە دوای خۆی بەجێ نەهێشت و وەسێتیشی كردبوو كە خشتێكی لەگەڵدا بنێژن كە لە خۆڵ و تۆزی جیهاد كردنەكانی كۆی كردبوویەوە.
ئەمەی لێرە باسم كردووە بەدەستكارییەكی كەمەوە وەرمگێڕاوە لە كتێبی(المسلمون والحضارة الغربیة) بەرگی یەكەم لاپەڕە 314-317.

نووسينى: م.إحسان برهان الدین

 163

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram