سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  فەزڵ و پلەو پایەی نۆمینەی حاجییان.؟
گۆڕینی فۆنت

فەزڵ و پلەو پایەی نۆمینەی حاجییان.؟

1ـ خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزداو لە سوورەی فەجر سوێندی پێ خواردووەو دەفەرموێ: (والفجر، ولیالٍ عشر)، ئیبن کەثیر (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی: مەبەست لەو دە ڕۆژەی مانگی ذي الحجەیە.

2ـ هەروەها خوای گەورە لە سوورەی حەج فەرموویەتی: (وَيَذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ فِي أَيَّامٍ مَّعْلُومَاتٍ)، واتە: بۆیە یادی خودا بکەن لە ڕۆژانێکی دیاریکراودا (کە دە ڕۆژی مانگی حاجیانە).

3ـ پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: هیچ ڕۆژێك نییە کردەوەی چاکە تیایدا خۆشەویستتر بێت لای خوا وەکو ئەم دە ڕۆژەی مانگی حاجیان، وتیان: تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خودادا؟ فەرمووی: تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا، مەگەر پیاوێك بە خۆیی و ماڵ و سامانییەوە دەربچێت بۆ جیهادو بە هیچیش لەوانە نەگەڕێتەوە. بوخاری ڕیوایەتی كردووە.

4- ئیمامی ئیبن حەجەر (ڕەحمەتی خوای لێبێت) وتوویەتی: ئەوەی ڕوون بێت لە هۆکاری تایبەتمەندێتی ئەم دە ڕۆژە ئەوەیە کە لە گەورەترین پەرستشەکانی تیا کۆبۆتەوە، ئەوانیش (نوێژ و ڕۆژوو و صەدەقەو حەج) کە ئەمانەش لە هیچ کاتێکی تردا کۆنابنەوە.

5- پرسیار کرا لە شیخ الاسلام ئیبن تەیمیە، ئایا دە ڕۆژی یەکەمی ذي الحجة باشترە یان دە ڕۆژەکەی کۆتایی مانگی ڕەمەزان؟
ئەویش فەرمووی: دە ڕۆژی یەکەمی مانگی ذي الحجة باشترە لە دە ڕۆژی کۆتایی مانگی ڕەمەزان بە هۆی ڕۆژی عەرەفەوە، وە دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزان چاکترە لە دە شەوی سەرەتای مانگی ذي الحجة بەهۆی شەوی (لیلة القدر)ەوە.

6- عبدالله ی كوڕی عومەر (ڕەزای خوایان لێبێت) فەرمووی: پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: هیچ رۆژێك نییە لای پەروەردگار لەم دە ڕۆژە گەورە تر بێت، هەروەها كرداری تێدا خۆشەویست تر بێت، وەك ئەم دە ڕۆژە، دەی ئێوە تێیدا بەزۆری: (لا الە الا الله و اللەاكبر و الحمدللە)ی بكەن.

7- سەعیدی كوری جوبەیر (رەحمەتی خوای لێبێت) -كە یەكێكە لە زانا گەورەكانی تابعین- ئەگەر (دە ڕۆژی) (ذي الحجة)دەستی پێ بكردایە ئەوەندە هەوڵی تێدا دەدا، تاوەكو بێ تواناو بێ هێز دەبوو.

ئا: عیرفان ئەحمەد كاكه مەحموود

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.

 

 479

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram