سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ڕۆژی عەرەفە ڕۆژە گەورەو مەزنەكە.!
گۆڕینی فۆنت

ڕۆژی عەرەفە ڕۆژە گەورەو مەزنەكە.!

فەزڵ و گەورەیی رۆژی عەرەفە.!

خوای بەخشندەو بە بەزەیی لە تەواوی ساڵدا چەندین هەل و فورسەت دەداتە بەندەكانی بۆ ئەوەی لێیان خۆش ببێت و لە سزاو نارەحەتییەكانی دوا ڕۆژ بیان پارێزێت. 

یەكێك لەو هەلە گەورەو مەزنانە كە خودا بە بەندەكانی بەخشیوە رۆژی عەرەفەیە..

*ڕۆژی عەرەفە ئەو ڕۆژەیە کە دینی الله تعالی تێیدا کامڵ کراو نیعمەتی (الله)ی تێدا تەواو کرا، وەك دەفەرموێ: (الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا). واتە: لە ئەمرۆوە بەرنامەو ئایینەکەتانم بە پایان گەیاند، لەبارەى عەقیدەو جیهادەوە، لەبارەى حەڵاڵ و حەرامەوە، هەموو شتێکم بۆ تەواوکردن، وە نیعمەت و بەخششى خۆمم بۆ تەواوکردن و ئیسلامیشم بە بەرنامەو ئایین بۆ هەڵبژاردن و، نابێ هیچ کاتێک لێى لابدەن.

* لەم ڕۆژەدا (ڕۆژی عەرەفە) پێغەمبەر ﷺ وتاری ماڵئاواییدا بۆ زۆرترین ژمارەی هاوەڵان، دروودی خودا لەسەر هەموویان بێت.

* ڕۆژی عەرەفە کە دەکاتە ڕۆژی (9)ى ذي الحجة رۆژێکی گەورەیە و چەندین فەزڵ و تایبەتمەندی لەخۆ دەگرێت، وە چەندین فەرموودەی لە بارەوە هاتووە، لەوانە:

1- خوای گەورە لە ڕۆژی عەرەفەدا بەندەکانی ئازاد دەکات لە ئاگری دۆزەخ:

پێغه‌مبه‌رى خوا ﷺ دەفەرموێ: (ما مِن يَومٍ أَكْثَرَ مِن أَنْ يُعْتِقَ اللَّهُ فيه عَبْدًا مِنَ النَّارِ، مِن يَومِ عَرَفَةَ..).
رواه مسلم. واته: هیچ ڕۆژێك نیه‌ ئه‌وه‌نده‌ی ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ خوای گه‌وره‌ به‌نده‌ی تێدا ئازاد بكات له‌ ئاگری دۆزه‌خ.

2- فەزڵ و گەورەیی بەڕۆژوو بوونی رۆژی عەرەفە:

پێغه‌مبه‌رى خوا ﷺ دەفەرموێ: ( صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ: أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ وَالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ). رواه مسلم.
واته‌ : ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ ئومێدم وایه‌ كە الله تعالی بیكاتە كه‌فاره‌تی ( تاوانى) ساڵی ڕابردوو ساڵی داهاتووش.

3- خێرترین دوعا دوعای ڕۆژی عەرەفەیە :

پێغه‌مبه‌رى خوا ﷺ دەفەرموێ: (خَيرُ الدُعاءِ دُعاءُ يَومِ عَرَفَةَ ). السلسلة الصحيحة.
واته: خێرترین دوعا دوعای رۆژی عەرەفەیە.

4- ڕۆژی عەرەفە جەژنی موسڵمانانە :
پێغه‌مبه‌رى خوا ﷺ دەفەرموێ: (يومُ عرفةَ ويومُ النَّحرِ وأيَّامُ التَّشريقِ عيدُنا أهلَ الإسلامِ..) رواه أبو داود وصححه الألباني.
واته: رۆژی عەرەفە و رۆژی قوربان و رۆژانی مینا ( کە دەکاتە رۆژانی 11 و 12 و 13 ى ذى الججة) جەژنی ئێمەی موسوڵمانن.

داوا کارین لە الله تعالی یارمەتی دەرمان بێت بۆ بەرۆژوو بوون لەم ڕۆژەدا، خوای گەورە گەردنمان ئازاد بکات لە ئاگری دۆزەخ. اللهم ئامین.

ئا: عیرفان ئەحمەد كاكه مەحموود

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.

 371

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram