سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  چەند ئامادەکارییەك بۆ مانگی ڕەمەزان.
گۆڕینی فۆنت

چەند ئامادەکارییەك بۆ مانگی ڕەمەزان.

١. لەکاتی بەربانگدا خواردن کەم بخۆ، بۆ ئەوەی بەجوانی تەراویح ئەنجام بدەیت.

٢. لە ئێستاوە مزگەوتێک دیاری بکە کە نوێژەکانی لێ ئەنجام دەدەیت و هەوڵبدە لە ڕیزی یەکەمدا بیت.

٣. خۆت سەرقاڵ مەکە بە سۆشیاڵ میدیا و دراماکانەوە، ئاگات لە کاتەکانت بێت.

٤. نیەتی خەتمێک یان چەند خەتمێک بهێنەو با قورئانێکی تایبەت بە خۆتت هەبێت، گرنگی بە چۆنیەتی قورئان خوێندنەکەت بدە نەک چەندێتیی.

٥. دوعای سوجدەی تیلاوە لەبەر بکە: سَجَدَ وَجْهِي لِلَّذِي خَلَقَهُ، وَصَوَّرَهُ، وَشَقَّ سَمْعَهُ وَبَصَرَهُ، تَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الخَالِقِينَ. 

٦. هەوڵبدە چاوو گوێ و زارو ئارەزووەکانت لە حەرام بگریتەوە و ئەوانیش بەڕۆژووبن.

٧.  با زمانت تەڕبێت بە یادی خوداو زۆر داوای لێخۆشبوون لە خودا بکە.

٨. بزانە ئەوەی بە ڕۆژ حەرامە، بە شەویش هەر حەرامە، دووبارە خۆت بەدووربگرە لە سۆشیاڵ میدیا.

٩. زۆر کەس لە ڕەمەزاندا ڕوو دەکاتە عیبادەت و تاعەت، ئێوەیش هاوکاریان بن و یارمەتیان بدەن، بەڵکو ڕاوەستاوبن و ئیدی نەگەڕێنەوە سەر تاوان و خراپەکاری. 
ئاممان کەس سارد نەکەنەوە و پڕ ئومێد و هیوابن و لەکەس نا ئومێد مەبن.

١٠. ئاگاداربە ڕەمەزان زۆر خێرا تێدەپەڕێت.

١١. ببەخشە گەر کەمێکیش بێت، هەوڵدە بەربانگی کەسێک ئامادە بکەیت هەتا هاوبەشی خێرو چاکەکەی بێت.

١٢. فرسەتە بۆ ئەوەی زۆرترین شەونوێژ ئەنجام بدەیت.

١٣. ئاگات لە دراوسێ و گەڕەکەکەت بێت، ئاگات لە بێ هاوژین و بێ باوکەکان بێت.

١٤. زۆر دوعا بکە، هەتا خودا وەڵامت بداتەوە و جەژنەکەت بکات بە دوو جەژن.
 
وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود ڕەحمەتی خوای لێبێت.

 234

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram