دۆستایه‌تى و خۆبه‌ریكردن (الوَلاَءُ وَالبرَاء) ماناى چیە و نیشانەکانیان چین ؟ دۆستایه‌تى و خۆبه‌ریكردن له ئیسلامدا [الوَلاَءُ] واته : دۆستایه‌تى و خۆشویستنی خوا وخۆشویستنی ئه‌وانه‌یه كه خوا خۆشی ده‌وێت وه‌كو فریشته‌كان وپیاو چاكان، ودۆستایه‌تیان بكه‌یت. [البرَاء]واته : خۆبه‌ریكردن و ڕق لێبونی ئه‌وه‌ى خوا ڕقی لێیه‌تی جا به‌ڕاستى دۆستایه‌تى و دژایه‌تى له پێناو خوداى گه‌وره په‌یوه‌ندییه‌كى گه‌وره و مه‌زنیان هه‌یه به بیروباوه‌ڕى موسڵمانه‌وه و شوێنه‌وارێكى وایان هه‌یه له‌سه‌ر ڕه‌وشتى موسڵمان كه ئینكار ناكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گه‌لانى موسوڵمان نوێنه‌رایه‌تى ته‌نها ئوممه‌تێك ده‌كه‌ن كه بریتییه له ئوممه‌تى ئیسلام، بۆیە پێویسته له‌سه‌ر تاكى موسوڵمان (كه خشتێكه له خشته‌كانى ئه‌م ئوممه‌ته) كه ڕیزپه‌ڕ نه‌بێت و له كۆمه‌ڵى موسڵمانان ده‌رنه‌چێت، و خۆشه‌ویستى و دۆستایه‌تى و دڵسۆزى بۆ خوداى گه‌وره‌و پاشان بۆ كۆمه‌ڵى موسڵمانان هه‌بێت، وه‌ك خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى: [ إِنَّمَا وَلِيُّكُمْ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَالَّذِينَ آمَنُوا ] [المائدة:55 .] وهه‌موو هه‌سته‌كانى په‌یوه‌ست بێت به ئوممه‌تى ئیسلامه‌وه وه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا ﷺ فه‌رموویه‌تى : «مَثَلُ الْمُؤْمِنِينَ فِي تَوَادِّهِمْ وَتَرَاحُمِهِم وَتَعَاطُفِهِمْ كمَثَل الْجَسَدِ الواحد، إِذَا اشْتَكَى مِنْهُ عُضْوٌ تَدَاعَى لَهُ سَائِرُ الْجَسَدِ بِالسَّهَرِ وَالْحُمَّى» متفق عليه عن النعمان بن بشير واللفظ لمسلم. واته : نمونه‌ى ئیمانداران له سۆز وڕه‌حم و به‌زه‌ییدا بۆ یه‌كتر، وه‌كو یه‌ك لاشه وایه، ئه‌گه‌ر یه‌ك ئه‌ندامى ئێش وئازارێكى هه‌بێت، هه‌مو ئه‌ندامه‌كانی تریش ئازاریان ده‌بێت، به تاو شه‌ونخونی. جا باوه‌ڕ كامڵ نابێت به دۆستایه‌تى و دژایه‌تى له پێناو خودادا نه‌بێـت ، وه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا ﷺ ده‌فه‌رموێت : «مَنْ أَحَبَّ للَّه وَأَبْغَضَ للَّه وَأَعْطَى لِلَّهِ وَمَنَعَ لِلَّهِ فَقَدِ اسْتَكْمَلَ الإِيمَانَ»، (رواه الامام أحمد وأبو داود والترمذي وهو في السلسلة الصحيحة للشيخ الألباني). وە ئه‌وه‌ش بزانه ئه‌م دۆستایه‌تى و دژایه‌تییه مه‌سه‌له‌یه‌كى گرنگ و بنچینه‌یه‌كى مه‌زنه له بنچینه‌كانى باوه‌ڕ. جا «الولا‌ء والبراء» «دۆستایه‌تی و خۆبه‌ریكردن» كۆمه‌ڵێ نیشانه‌ى هه‌یه، ده‌بنه به‌ڵگه لەسەر بوون و و نەبوونیان: له‌نیشانه‌كانی دۆستایه‌تیكردنى بێباوه‌ڕان:
1. خۆشوبهاندن پێیان له جلوبه‌رگ و قسه‌كردندا: چونكه خۆچواندن پێیانه‌وه له جلوبه‌رگ و قسه‌كردن و جگه له‌مانه‌ش، به‌ڵگه‌ن له سه‌ر خۆشویستنى چاولێكراو، ئا له‌به‌ر ئه‌مه‌یه په‌یامبه‌رى خوا ﷺ ده‌فه‌رموێ: «مَنْ تَشَبَّهَ بِقَوْمٍ فَهُوَ مِنْهُمْ» أخرجه أبوداود ، وصححه الألباني رحمه الله. واته: هه‌ر كه‌سێك خۆى بشوبهێنێت به هه‌ر كۆمه‌ڵێكه‌وه ئه‌وا له‌وانه، به یه‌كێك له‌وان ده‌ژمێردرێت. بۆیه حه‌رامه خۆشوبهاندن به بێ باوه‌ڕانه‌وه له شتانێكدا كه تایبه‌ته به‌خۆیانه‌وه, له دابونه‌ریتیان و په‌رستشیان، سه‌رو سیمایان و ئاكاریان، وه‌كو: ڕیش تاشین و هێشتنه‌وه‌ى شوارب «سمێڵ» و قسه‌كردن به زمانیان مه‌گه‌ر بۆ پێویستى، هه‌روه‌ها خۆشوبهاندن له شێوازى جلوبه‌رگ و خواردن و خواردنه‌وه و شته‌كانی تریش. 2. نیشته‌جێبوون له وڵاتیان و كۆچكردن له ترسی دینه‌كه‌ى. چونكه كۆچكردن به‌م واتایه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته واجبه له‌سه‌ر موسوڵمان، له‌به‌رئه‌وه‌ی مانه‌وه‌ى له وڵاتى بێ باوه‌ڕاندا نیشانه‌ى دۆستایه‌تیه‌تی بۆ بێ باوه‌ڕان، هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه خوای مه‌زن مانه‌وه‌ى باوه‌ڕداری له نێو بێ باوه‌ڕان حه‌رام كردوه -ئه‌گه‌ر بتوانێت كۆچ نەكات-، خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ: [ إِنَّ الَّذِينَ تَوَفَّاهُمْ الْمَلائِكَةُ ظَالِمِي أَنفُسِهِمْ قَالُوا فِيمَ كُنتُمْ قَالُوا كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِي الآرْضِ قَالُوا أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ اللَّهِ وَاسِعَةً فَتُهَاجِرُوا فِيهَا فَأُوْلَئِكَ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَسَاءَتْ مَصِيراً ، إِلآ الْمُسْتَضْعَفِينَ مِنْ الرِّجَالِ وَالنِّسَاءِ وَالْوِلْدَانِ لا يَسْتَطِيعُونَ حِيلَةً وَلا يَهْتَدُونَ سَبِيلاً ، فَأُوْلَئِكَ عَسَى اللَّهُ أَنْ يَعْفُوَ عَنْهُمْ وَكَانَ اللَّهُ عَفُوَّاً غَفُورًا ] [ النساء:97-99 . واته: ئه‌وانه‌ى فریشته‌كان گیانیان ده‌كێشن -له‌كاتى سه‌ره‌مه‌رگدا-, كه سته‌میان له خۆیان ده‌كرد و كۆچیان نه‌ده‌كرد بۆ وڵاتی باوه‌ڕداران, فریشته‌كان پێیان ئه‌ڵێن: ئێوه له كوێدا ژیانتان ده‌برده سه‌ر، بۆچى له موشریكه‌كان جیا نه‌بونه‌وه, به‌ڵكو ژماره‌ى ئه‌وانتان زیادكرد، ئه‌وانیش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: ئێمه بێ ده‌سه‌ڵات بوین له سه‌ر زه‌ویدا و تواناى كۆچكردنمان نه‌بو, -چونكه ڕاست ناكه‌ن-, بۆیه فریشته‌كان پێیان ده‌ڵێن: ئایا زه‌وى خوا پان و فراوان نه‌بوو، تا كۆچبكه‌ن, ئا ئه‌وانه شوێنی مانه‌وه‌یان دۆزه‌خه كه سه‌ره‌نجامێكى خراپه, ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت كه -به‌ڕاستی- بێ ده‌سه‌ڵاتن له پیاوان و ژنان و منداڵان كه هیچ چاره‌یان نیه و تواناى كۆچكردنیان نیه, ئا ئه‌وانه ئومێد ده‌كرێت خوا لێیان خۆش ببێت, وە خوا هه‌میشه لێبورده و لێ خۆشبووه. ده‌بینی له‌م ئایه‌ته‌دا خواى په‌روه‌ردگار عوزر له‌وانه‌ى له وڵاتى كافران نیشته‌جێ ده‌بن و كۆچناكه‌ن، قبوڵ ناكات، ته‌نها عوزر له‌وانه قبوڵ ده‌كات كه لاواز و بێ ده‌سه‌ڵاتن، تواناى كۆچكردنیان نیه, هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ش عوزریان هه‌یه كه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی دینی ده‌مێننه‌وه وه‌كو بانگه‌وازكردن بۆلای خوا و بڵاوكردنه‌وه‌ى ئیسلام له وڵاتانه‌دا. [جا سەرنج بدە، ئەمانە موسڵمان بون و كۆچیان نەكردوە، ئەی چ جای موسڵمانێك لە نیشتمانی ئیسلامەوە كۆچ بكات بۆ نیشتمانی بێ باوەڕان وەكو لە ڕۆژگاری ئەمڕۆمان دەیبینین]. 3. سه‌فه‌ركردن بۆ وڵاتیان به‌مه‌به‌ستى گه‌شت و گوزار و ڕابواردن. سه‌فه‌ركردن بۆ وڵاتى بێ باوه‌ڕان حه‌رامه، مه‌گه‌ر بۆ زه‌روره‌تێك، وه‌ك: چاره‌سه‌ركردن و بازرگانى و فێربونی زانست له بواره به‌سوده‌كان كه ئه‌گه‌ر به‌سه‌فه‌ركردن نه‌بێت بۆ ئه‌و وڵاتانه ئه‌و زانسته به‌ده‌ست نایه‌ت، ئه‌وكاته به پێى پێویستى دروسته, كه پێویستى ته‌واو بوو، واجبه بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاتى موسڵمانان. بۆ دروستێتی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ش مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ى كه سه‌فه‌ر ده‌كات, به‌ئاشكرا ئاسه‌واری دینداری پێوه دیار بێت ودیندارى خۆى بكات و سه‌ربه‌رز بێت به ئیسلامه‌تیه‌كه‌ى، و له شوێنه خراپه‌كان دور بكه‌وێته‌وه و ئه‌بێت ئاگادارى خۆى بێت له پیلان گێڕى دوژمنان و فڕوفێڵیان، به هه‌مان شێوه دروسته یا واجبه سه‌فه‌ر بكرێت بۆ وڵاتیان ئه‌گه‌ر هاتو له پێناو بانگه‌وازكردن و بڵاكردنه‌وه‌ى ئیسلام بوو . [بە كورتی ئەبێت ئەوەندە زانستی پێ بێت بەرگەی شوبوهات و گومانی ئەوان بگرێت و ئەوەندەی ئیماندار و دیندار بیت بەرگەی شەهەواتی ئەوان بگرێت.]. 4. یارمه‌تیدانیان و سه‌رخستنیان به‌سه‌ر موسڵمانانداو ستاییشكردنیان و هاتن به شان و باڵیان و به‌رگری لێكردنیان. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كانی ئیسلام و له هۆكاره‌كانى هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له دین- په‌نا به‌خوا له‌م جۆره كردارانه، چونكه سه‌رخستنیان به‌سه‌ر موسڵماناندا به كۆده‌نگی زانایان كوفره، یارمه‌تی دانیان وستایشكردنیان وهاتن به‌شان وباڵیان وبه‌رگری لێكردنیان هه‌مو ئه‌مانه‌ش نیشانه‌ى ڕازی بونه به‌وه‌ى ئه‌وان له‌سه‌رین له كوفر وبێدینی، ئه‌مه‌ش وه‌كو شێخ خوا بیپارێزێت فه‌رموی: كوفره. 5. داوای یارمه‌تی لێكردنیان و متمانه پێكردنیان و كردنیان به كار به‌ده‌ست و ڕاوێژكار. 6. ڕۆژ ژماردن به ڕۆژمێری ئه‌وان، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر گوزارشت بێت له داب ونه‌ریت و جه‌ژنیان، وه‌ك ڕۆژمێری زایینی. مێژوی زایینیش بریتیه له یادی له دایكبونی عیسای مه‌سیح -سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت-، ئه‌و یاده‌ى كه له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه دایان هێناوه و له دینی مه‌سیحدا -سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت- شتی وا نیه، بۆیه به‌كارهێنانى ئه‌م مێژوه وكردنی به ڕۆژمێر، به‌شدارى كردنێكه بۆ زیندوكردنه‌وه‌ى دروشم وجه‌ژنی ئه‌وان. وهه‌ر له‌به‌ر خۆ دورخستنه‌وه بو له‌مه، هاوه‌ڵان ڕه‌زای خوایان لێبێت كاتێك ویستیان مێژویه‌ك بۆ موسڵمانان دابنێن له‌سه‌رده‌مى خه‌لیفه عومه‌ر دا، -ئه‌وه‌بو وازیان له سه‌رجه‌م مێژوه‌كانى تر‌ى بێ باوه‌ڕان هێنا و له كۆچكردنى په‌یامبه‌ره‌وه مێژویان دانا-، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر واجبێتی پێچه‌وانه‌كردنى بێ باوه‌ڕان له‌م پرسه و له پرسه‌كانی تریشدا كه له تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وانه. هه‌ر خوایش پشت وپه‌نایه. 7. به‌شدارىكردنیان له جه‌ژنه‌كانیاندا، یا یارمه‌تى دانیان له‌سازكردنیدا, یا پیرۆزبایى لێكردنیان به‌و بۆنه‌یه‌وه، یا ئاماده‌بون تیایدا. خوا سبحانه ده‌فه‌رموێ: [وَالَّذِينَ لَا يَشْهَدُونَ الزُّورَ] [ الفرقان: 72.] واته : واتە: ئەوانەی بەشداری ئاهەنگی بێ باوەڕان ناكەن. ئه‌م ئایه‌ته‌ش ته‌فسیر كراوه به‌وه‌ى: ئاماده‌ى جه‌ژنى كافران نابن. كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له سیفاتی به‌نده‌كانی خوا. 8. پیاهه‌ڵدانیان و دڵخۆشى كردن به‌و مه‌ده‌نیه‌ت و شارستانیه‌ته‌ى ئه‌وان له‌سه‌رین و سه‌رسام بون به‌ڕه‌وشتیان ولێهاتوییان, به‌بێ ته‌ماشاكردنی بیروباوه‌ڕه پوچ ودینه خراپه‌كه‌یان. خوای ته‌عالا ده‌فه‌رموێ:[وَلاَ تَمُدَّنَّ عَيْنَيْكَ إِلَى مَا مَتَّعْنَا بِهِ أَزْوَاجًا مِنْهُمْ زَهْرَةَ الْحَيَاةِ الدُّنيَا لِنَفْتِنَهُمْ فِيهِ وَرِزْقُ رَبِّكَ خَيْرٌ وَأَبْقَى ] [طه:131 .] واته: «چاو مه‌بڕه به ماڵی دونیای خۆشگوزه‌رانه‌كان، به ماڵ وكۆشك وته‌لار وخواردن وخواردنه‌وه‌ى خۆش وجل وبه‌رگی گرانبه‌هاكانیان، ئه‌وانه‌ى ئاخیره‌تیان له بیركردوه، ئه‌مه‌یان بۆیه پێده‌ده‌ین تا تاقیان بكه‌ینه‌وه، به‌لێم بێگومان ڕزق وبه‌خششی په‌روه‌ردگارت باشتر وهه‌میشه‌ییتره». [ئه‌م ئایه‌ته فێرمان ده‌كات: هه‌ركات نه‌فسمان جوڵا بۆ جوانی وماڵی دونیا، بیری ئاخیره‌ت وناز ونیعمه‌تی نه‌بڕاوه‌ى په‌روه‌ردگار بكه‌ینه‌وه، كه بۆ به‌نده‌كانی ئاماده‌كردوه.] ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه موسڵمانان هۆكاره‌كانى به هێزبون ناگرنه‌به‌ر, له فێربونى پیشه‌سازیه‌كان وبنه‌ماكانى ئابورى ڕێپێدراو, وشێوازه سه‌ربازیه‌كان, به‌ڵكو ئه‌مانه خوازراون، خواى ته‌عالا ده‌فه‌رموێ: [وَأَعِدُّوا لَهُمْ مَا اسْتَطَعْتُمْ مِنْ قُوَّةٍ] [الانفال:60 .] واته: هه‌رچى له تواناتاندا هه‌یه له هێز وتوانا، به‌گه‌ڕى بخه‌ن به‌رانبه‌ریان. ناونان به‌ناوه‌كانى ئه‌وان. به شێوه‌یه‌ك كه هه‌ندێك له موسڵمانان ناوى كوڕ وكچه‌كانیان بنێن به ناوی بیانى, و واز له ناوى باوك ودایك وباپیر وداپیر وناوه ناسراوه‌كانى نێو كۆمه‌ڵگه‌ى خۆیان بهێنن. په‌یامبه‌رى خواش -صلى الله عليه وآله وسلم- ئه‌فه‌رموێ: «خَيْرُ الأَسْمَاءِ: عَبْدُ اللَّهِ وَعَبْدُ الرَّحْمَنِ» ، واته: باشترینى ناوه‌كان، خؤشةويستريني ناوةكان لةلاي خوا : عبدالله و عه‌بدولڕحمانه 10. داواى لێخۆشبون بۆ كردنیان و ڕه‌حمه‌ت بۆ ناردنیان خواى ته‌عالا ئه‌مه‌شى حه‌رام كردوه وئه‌فه‌رموێ: [مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوا أُوْلِي قُرْبَى مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُمْ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ ] [التوبة: 113 .] واته: بۆ په‌یامبه‌ر وئیمانداران نیه، داواى لێخۆشبون بۆ موشریكه‌كان بكه‌ن ئه‌گه‌ر چی خزمى نزیكیشیان بێت، دواى ئه‌وه‌ى بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌وانه نیشته‌جێى دۆزه‌خن. چونكه كردنى ئه‌م كاره یانی خۆشویستنیان وبه‌ڕاست زانینى ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌رین . له دیارده‌كانی دۆستایه‌تیكردنى ئیمانداران: 1. كۆچكردن بۆ وڵاتی موسڵمانان و جێهێشتنی وڵاتی بێ باوه‌ڕان. كۆچكردنیش: بریتیه له گواستنه‌وه له وڵاتى بێ باوه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاتى موسڵمانان له‌پێناوى دین. 2. سه‌رخستنى موسڵمانان ویارمه‌تى دانیان به‌ماڵ ونه‌فس وزمان له‌وه‌ى پێویستیان پێی ده‌بێت له دین وژینیان. خواى ته‌عالا ده‌فه‌رموێ: [وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْض ] [التوبة:71]. واته: ئیماندارانی پیاو وئافره‌ت هه‌ندێكیان دۆست ویارمه‌تیده‌ر وسه‌رخه‌ری هه‌ندێكى تریانن. 3. ئازار پێگه‌یشتن به‌ئازار پێگه‌یشتنیان وخۆشحاڵ بون به‌خۆشحاڵ بونیان. په‌یامبه‌رى خوا صلى الله علیه وآله وسلم ده‌فه‌رموێ: «مَثَلُ الْمُؤْمِنِينَ فِي تَوَادِّهِمْ وَتَرَاحُمِهِمْ وَتَعَاطُفِهِمْ مَثَلُ الْجَسَدِ إِذَا اشْتَكَى مِنْهُ عُضْوٌ تَدَاعَى لَهُ سَائِرُ الْجَسَدِ بالْحُمَّى والسَّهَر». رواه البخاري واته: نمونه‌ى ئیمانداران له سۆز وڕه‌حم وبه‌زه‌ییدا بۆ یه‌كتر، وه‌كو یه‌ك لاشه وایه, ئه‌گه‌ر یه‌ك ئه‌ندامى ئێش وئازارێكى هه‌بێت, هه‌مو ئه‌ندامه‌كانی تریش ئازاریان ده‌بێت، به تا وشه‌ونخونی. 4. ناصیح بی بۆیان وحه‌زى چاكه بۆ كردنیان وفێڵ لێ نه‌كردنیان وهه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تاندنیان. په‌یامبه‌رى خوا صلى الله علیه وآله وسلم ده‌فه‌رموێ: «لَا يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّى يُحِبَّ لأَخِيهِ مَا يُحِبُّ لِنَفْسِهِ» .أخرجه البخاري واته: كه‌ستان ئیمانى نیه تاوه‌كو ئه‌وه‌ى بۆ خۆی پێى خۆشه بۆ براكه‌شی پێى خۆش نه‌بێت. 5. ڕێز لێگرتنیان وبه‌گه‌وره ڕاگرتنیان وقسه پێنه‌كردنیان وعه‌یبدار نه‌كردنیان. 6. ئه‌بێت له خۆشى وناخۆشى وته‌نگانه وفه‌رحانه ودارایى ونه‌داریدا له‌گه‌ڵیاندا بێت. ئه‌وه‌ش به پێچه‌وانه‌ى مونافیقه‌كانه‌وه كه له‌كاتى خۆشى وداراییدا له‌گه‌ڵ ئیماندارانن, به‌ڵام له ته‌نگانه وناڕه‌حه‌تی پشتیان تێده‌كه‌ن. 7. سه‌ردانی كردنیان وحه‌زكردن له مولاقاتیان، ودانیشتن له‌گه‌ڵیاندا. له فه‌رموده‌ى قودسیدا هاتوه: «وَجَبَتْ مَحَبَّتِي للْمُتَزَاوِرِينَ فِيَّ» واته: خۆشه‌ویستنی من پێویست ومسۆگه‌ر بوه بۆ ئه‌وانه‌ى له پێناوى مندا سه‌ردانى یه‌كتر ده‌كه‌ن. 8. ڕێزگرتن له مافه‌كانیان. نابێت مامه‌ڵه له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ى ئه‌وان بكات, ونابێت نرخ له‌سه‌ر نرخى ئه‌وان دابنێت, ونابێت خوازبێنى له‌سه‌ر خوازبێنى ئه‌وان بكات, ونابێت ڕێگربێت له‌وه‌ى كه ئه‌وان پێشى ده‌كه‌ون له شته حه‌لاڵه‌كان. په‌یامبه‌رى خوا صلى الله وآله وسلم ده‌فه‌رموێ: «ألاَ لاَ يَبعْ الرَّجُلُ عَلَى بَيْعِ أَخِيهِ، وَلاَ يَخْطُبُ عَلَى خِطبَتِهِ» رواه البخاري. واته: با هیچ كه‌س مامه‌ڵه نه‌كات به‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ى براكه‌یدا, وبا خوازبێنى نه‌كات به‌سه‌ر خوازبێنى براكه‌یدا. 9. به‌زه‌یی هاتنه‌وه به لاوازه‌كانیاندا. هه‌روه‌كو په‌یامبه‌ر صلى الله عليه وآله وسلم فه‌رمویه‌تى: «لَيْسَ مِنَّا مَنْ لَمْ يُوَقِّرْ كَبِيرَنَا، وَيَرْحَمْ صَغِيرَنَا» أخرجه الترمذي: كتاب: البر والصلة، واته: له ئێمه نیه ئه‌وه‌ى ڕێز له گه‌وره‌كانمان نه‌گرێ وبه‌گه‌وره‌یان ڕانه‌گرێ، وبه‌زه‌یى به بچوكه‌كانماندا نه‌یه‌ته‌وه. 10. دوعاكردن بۆیان و داواى لێخۆشبون كردن بۆیان. خواى ته‌عالا ده‌فه‌رموێ: [وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ] [محمد:19] . واته: داواى لێخۆشبون بۆ تاوانى خۆت وتاوانى ئیماندارانی پیاو وئافره‌ت بكه. * به‌شه‌كانى خه‌ڵك له واجببونی «الولا‌ء والبراء» ده‌رهه‌قیان: خه‌ڵكى له دۆستایه‌تی وڕق لێبوندا ده‌بنه سێ به‌شه‌وه: به‌شى یه‌كه‌م: ئه‌وانه‌ن كه خۆشده‌ویسترێن به خۆشو‌یستنێكی پاك و پوختانه كه هیچ ڕق ودژایه‌تیه‌كى تێدا نیه. ئه‌مانه‌ش بریتین: له باوه‌ڕداره موخلیصه‌كان، له په‌یامبه‌ران وڕاستگۆیان وشه‌هیدان وپیاوچاكان. له پێش هه‌موشیانه‌وه په‌یامبه‌رى خوایه صلى الله عليه وآله وسلم كه خۆشویستنی ئه‌بێ گه‌وره‌تر بێ له خۆشویستنى نه‌فس وكوڕ وباوك وهه‌مو خه‌ڵكى. به‌شى دووه‌م: ئه‌وانه‌ن كه ده‌بوغزێندرێن ودژایه‌تى ده‌كرێن به پاك وپوختی، كه هیچ خۆشه‌ویستی و دۆستایه‌تیه‌كى تێدا نه‌بێت. ئه‌مانه‌ش كافره په‌تیه‌كانن: له بێ باوه‌ڕان وهاوبه‌ش په‌یداكه‌ران ومونافیقان وهه‌ڵگه‌ڕاوان وبێ دینه‌كان به سه‌رجه‌م ڕه‌گه‌زه‌كانیانه‌وه. به‌شى سێیه‌م: ئه‌وانه‌ن له ڕویه‌كه‌وه خۆشده‌ویسترێن وله ڕویه‌كه‌وه ده‌بوغزێندرێن . ئه‌مانه‌ش تاوانبارانی ئیماندارانن، له‌م كه‌سانه‌دا خۆشه‌ویستن وڕق لێبون كۆده‌بێته‌وه، خۆشده‌ویسترێن به‌هۆی ئه‌و ئیمانه‌ى هه‌یانه، ده‌بوغزێندرێن به‌هۆی ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ى هه‌یانه -كه ناگه‌نه ئاستی كوفر وشیرك-. خۆشویستنیشیان ئه‌وه ده‌خوازێ كه ئامۆژگارى بكرێن ونكۆڵیان لێ بكرێ, بۆیه نابێت بێده‌نگ بین له ئاست سه‌رپێچیه‌كانیان, به‌ڵكو جڵۆگیریان لێده‌كرێت وفه‌رمانیان پێده‌كرێت به‌چاكه ونه‌هیان لێده‌كرێت له‌خراپه, وحه‌دد وته‌مبێكردنه‌كانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌كرێت وتاوه‌كو ده‌ست به‌ردارى تاوانه‌كانیان ببن وبگه‌ڕێنه‌وه له خراپه‌كانیان. سود وەرگیراوە لە کتێبی (الوَلاَءُ وَالبرَاء فيِ الإِسْلاَم ) لە نوسینى : الشيخ صالح بن فوزان الفوزان / وەرگێڕانى : مامۆستا على خان پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە مەحموود رحمه الله.