ئیعجازی زانستی له به‌ڕۆژوبوونی شه‌ش رۆژی مانگی شه‌وال (شەشەڵان).!
نووسینی: هیمداد خالد ئه‌بوئه‌یوبی ئه‌نساری "خوا لێی رازی بێت" دەڵێت: پێغه‌مبه‌ر ﷺ فه‌رمویه‌تی: (من صام رمضان ثم أتبعه ستا من شوال كان كصیام الدهر) رواه مسلم. واتە: هەرکەسێك ڕەمەزان بەڕۆژوو بێت و پاشان 6 ڕۆژی مانگی شەوال (ڕۆژووی شەشڵان) بەڕۆژوو بێت، ئەوە وەك ئەوە وایە تەواوی ساڵەکە بەڕۆژوو بووبێت. (صحيح مسلم - 1164). بۆیە ئێمەی ئیماندار باوەڕمان وایه كە وتەو كردارەكانی سەروەرمان ﷺ پڕاوپڕ پڕ لە دانایی و ئیعجازی زانستین لە هەموو بوارەكانی ژیاندا. بۆیە له ڕووی زانستیه‌وه سه‌لمێنراوه كه به‌رۆژووبوونی یه‌ك رۆژ ده‌بێته هۆی دروستبوونی چه‌ند خرۆكه‌یه‌كی سپی له له‌شدا، دروستبوونی ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش له خرۆكه سپییه‌كان ته‌ندروستی لاشه‌ی مرۆڤ ده‌پارێزێت بۆ ماوه‌ی (ده) رۆژ، هه‌روه‌ها ئه‌وەش سه‌لمێنراوه كه به‌رۆژوبوونی یه‌ك رۆژ لاشه پاك ده‌كاته‌وه له ژه‌هراوی بوونی له‌ش له ده رۆژدا، به‌واتایه‌كی گشتی له‌ڕووی زانستی پزیشكییه‌وه ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه هه‌موو مرۆڤێك پێویستی به به‌ڕوژوبوونی 36 رۆژ هه‌یه تاوه‌كو لاشه‌ی پاك ببێته‌وه له‌و شته زیان به‌خش و ژه‌هراویانه‌ی كه له گه‌ده‌و له‌شیدا كۆ ده‌بێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه مرۆڤ كاتێك 30 رۆژی ڕەمەزان به‌ڕۆژوو ده‌بێت كه‌واته 300 رۆژ لاشه‌ی پاك ده‌بێته‌وه له ژه‌هراوی بوون، جا لێره‌دا ئیعجازه‌كه به‌دیار ده‌كه‌وێت كه پێغه‌مبه‌ر ﷺ فه‌رمویه‌تی: هه‌ر كه‌سێك دوای ڕه‌مه‌زانیش شه‌ش رۆژ به‌رۆژوو بێت، وه‌ك ئه‌وە وایه كه ته‌واوی ساڵ به‌رۆژوو بوبێت، بۆیە پێغه‌مبه‌ر ﷺ ویستویه‌تی كرداری پاكبوونه‌وه‌ی له‌شی مرۆڤ ته‌واو ببێت به به‌رۆژوبوونی ئه‌و شه‌ش رۆژه، كە شه‌ش رۆژ له مانگی شه‌وال جارانی (ده) رۆژ پاككردنه‌وه، یه‌كسانه= به شه‌ست رۆژی خاوێن. كه‌واته 300 رۆژ له‌مانگی ره‌مه‌زان + 60 رۆژ له مانگی شه‌وال، یه‌كسانه= به 360 رۆژی خاوێن، به‌م شێوه‌یه لاشه‌ی مرۆڤ ته‌ندروست و به‌هێز ده‌بێت به درێژایی ساڵ. جا لێره‌دا گه‌وره‌یی ئه‌و موعجیزه‌یه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و به‌ڵگه‌یه‌كی نمایان و ڕوون و ئاشكرایه له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تی (محمد) ﷺ، ئاخۆ چۆن كه‌سێكی وه‌ك پێغه‌مبه‌ر كه نه‌یزانیوه بخوێنێتەوە و بنوسێت ئه‌م ڕاستیه زانستییه‌ی زانیوه.؟! دیاره وەك خودا دەفەرموێ: (وما ینطق عن الهوی* ان هو الا وحی یوحی) واتە: قسەو گوفتاری (پێغەمبەر) لە ڕووی هەواو هەوەسەوە نیە، وە ئەو قورئانەى کە ئەو دەیڵێت، جگە لەوە کە بە وەحیى بۆى دەنێردرێ، هیچى تر نیە. جا کەسێ ئاوابێ چۆن ڕێگە ون دەکات؟! ئایا ئه‌م كرادارە ژمێریاریی و ورد‌و زانستیه ته‌ندروستییه به رێككه‌وت بووەو هاتووه.؟! نەخێر هەرگیز.. پاشان له‌ڕووی به‌ده‌ستهێنانی خێر و چاكه‌شدا هه‌رچاكه‌یه‌ك به (ده) چاكه‌یه، سی رۆژی ره‌مه‌زان له‌گه‌ڵ شه‌ش رۆژ له شه‌وال واتە: 360 چاكه، كه‌واته: وه‌ك ئه‌وه وایه كه ته‌واوی ساڵ به رۆژوو بو بیت له به‌ده‌ست هێنانی چاكه‌و پاداشتدا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی ده‌رباره‌ی رۆژووگرتن كه ئه‌گه‌ر ئێوه به‌رۆژووبن ئه‌وا خێر‌و مەزنی و گەورەییەكەی بۆ خۆتانە. (وأن تصوموا خیر لكم..). پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.