ئه‌رێ راسته كه (په‌چه: نقاب) نه‌ریتێكی عه‌ره‌بی جاهیلیهو په‌یوه‌ندی به‌ئیسلام و كورده‌وه نیه؟ وه‌ڵام: نه‌خێر وانیه و بۆ چوونێكی هه‌ڵه‌یه، چونكه: یه‌كەم: له (الكتاب المقد‌س) كه شه‌ریعه‌تی (جو و مه‌سیحیه‌كانه)، هاتووه له (سفر التكوین، أصحاح 24): " 64 ورفعت رفقة عينيها فرأتْ إسحاقَ فنزلتْ عن الجمل. 65 وقالت للعبد: «من هذا الرجل الماشي في الحقل للقاءنا؟» فقال العبد: «هو سيدي». فأخذتْ البرقعَ وتغطتْ". وه‌له دنيال 13: 30 هاتوه: "وقالا أمام الشعب: «أرسلوا من يأتي بزوجة يوياقيم سوسنة بنت حلقـيا». فأرسلوا. 31فأتت هي ووالدها وبنوها وجميع أقاربها، وكانت سوسنة حسنة الهيئة وجميلة المنظر. 32وكان الحجاب يغطي وجهها، فأمر هذان الفاجران أن يكشف وجهها لـيشبعا من جمالها. 33وكان أهلها وجميع الـذين يعرفونها يبكون". بینیتان چۆن وه‌سفی ئافره‌ته پاكیزه‌كان ده‌كا كه چه‌نده په‌ویه‌ستی په‌چه بوون. واته: كه رفقه چاوه‌كانی به‌رز كردنه‌وه ئسحاقی بینی، جا له وشتره‌كه‌ی دابه‌زی و به خوڵامه‌كه‌ی گوت: ئه‌و پیاوه‌ی بۆ پێشوازیمان دێ كێیه؟ خوڵامه‌كه: ئه‌وه گه‌وره‌م ئیسحاقه. جا رفقه په‌چه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و خۆی پێداپۆشی. دووەم: هه‌تا سه‌ده‌ی 20 گشت ئافره‌تانی كریستیان له میسر نیقابیان پۆشیوه، هه‌ر وه‌ك The English Cyclopaedia ـ نوسخه‌ی ساڵی 1867م ده‌ڵێ: أن عامة النساء النصرانيات في مصر ـ القبطيات كما تسميهن ـ يرتدين النقاب في ذاك الزمان. اهـ. واته: زۆربه‌ی ئافه‌رتانی كریستیانی میسر (قیپتیه‌كان) نیقاب پۆش بوون له‌و سه‌رده‌مه. سێیەم: به‌كۆده‌نگی زانايانی ئیسلام نیقاب رێ پیدراوه و په‌سه‌نده، به‌ڵام له‌حوكمه‌كه‌ی به‌وجۆره راجیایی هه‌یه: أ: په‌چه واجبه له‌سه‌ر ئافره‌ت له مه‌زهه‌بی شافیعی و حه‌نبه‌لی. ب: په‌چه واجبه له‌سه‌ر ئافره‌ت له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی بێدینی، یان كه ئافره‌ته‌كه جوان یان گه‌نج بوو، به‌فه‌توای (متأخرین)ی حه‌نه‌فی و مالیكی. ج: په‌چه په‌سه‌نده و واجب نیه له ئه‌سڵی مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی و مالیكی. یەکێک لەبەڵگەکانی پەچە لە ئیسلام: عن ابن عمر أن النبي صلى الله عليه وسلم قال : " لا تنتقب المرأة المحرمة ولا تلبس القفازين " رواه البخاري وغيره . قال الإمام أبوبكر بن العربي : وذلك لأن سترها وجهها بالبرقع فرض إلا في الحج ، فإنها ترخي شيئا من خمارها على وجهها غير لاصق به، وتعرض عن الرجال ويعرضون عنها. انتهى من عارضة الأحوذي . چوارەم: بیرم دێ تا هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیست له ناوچه‌ی پشده‌ر و بیتوێن زۆربه‌ی ئافره‌تان په‌چه پۆش بوون. باشه گریمان كه په‌چه نه‌ریتێكی عه‌ره‌بی جاهلیه، چی تێدایه كه ئافره‌تانمان بیپۆشن، چ وه‌ك جوانی، چ وه‌ك زیاده خۆداپۆشین!! مرۆڤ ئازاده له‌وه‌ی ده‌یپۆشی!! كێ گوتوویه‌تی ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بی جاهیلی كردوویه‌تی هه‌مووی خراپ و قێزه‌ونه!! ئه‌رێ پێمان ناڵێن ته‌نوره‌ی سه‌رچۆك و سترێج و پانتۆڵی ته‌سك، كلتووری كێیه، چ په‌یوه‌ندی به كورده‌وه هه‌یه، بۆ له‌ئاست ئه‌وان قسه‌یه‌ك ناكه‌ن.؟! به‌ڕاستی ئه‌و دیندار و مه‌لا و ئه‌كادیمی و ئیسلامیانه‌ی، له‌گه‌ڵ دوژمنان و بێدینان داده‌به‌زنه سه‌ر (نیقاب/په‌چه)ی ئافره‌تان یان ریشی پیاوان، كه‌وتوونه‌ته هه‌ڵه‌یه‌كی قووڵ و مێژوو له‌بیریان ناكا. سوێند به‌خوا: (نیقاب:په‌چه) دینه دین، شكۆیه‌كی باڵا به‌قه‌د باڵای چناری پاك و جوان به ئافره‌ت ده‌به‌خشێ. دایك و خوشك و كچانی نیقاب پۆش به‌رده‌وامبن، داهاتوو -مردن یان ژین- ده‌یسه‌لمێنێ كێ راسته. داواكارم له داواكاران و یاسا ناسانی دیندار، له‌و باره قسه‌یان هه‌بێ، ئایا ماده‌یه‌كی قانونی هه‌یه په‌چه قه‌ده‌غه بكا! تێبینی: 1: په‌چه نه‌كردن واتای خراپی یان به‌د ره‌وشتی ناگه‌یه‌نێ، ته‌نیا ئه‌وه‌یه په‌چه‌كردن واتای زیاده پابه‌ندبوون ده‌گه‌یه‌نێ. 2: په‌چه رێگری ناكا له پشكنینی ئافره‌تان له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه، چ له‌زانكۆ چ له ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كان. د. ابراهیم ملا احمد سه‌نگه‌سه‌ری #_شیخ_احمد_کاکە_محمود پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله