سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  چۆن پێشوازى له‌ ده‌ى (ذي الحجة) بكه‌ين؟
گۆڕینی فۆنت

چۆن پێشوازى له‌ ده‌ى (ذي الحجة) بكه‌ين؟

پێشه‌وا بوخارى ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت له‌ ئيبنوعه‌بباسه‌وه‌  اللە لێی ڕازی بێت گێڕاوێتيه‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموويه‌تى: ( ما من أيام العمل الصالح فيها أحب إلى الله تعالى من هذه الأيام، يعني أيام العشر، قالوا: يا رسول الله، ولا الجهاد في سبيل الله ؟ قال: ولا الجهاد في سبيل الله، إلا رجل خرج بنفسه وماله فلم يرجع من ذلك بشيء ).

له‌ ڕۆشنايى ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ كرده‌وه‌ى چاكه‌ له‌و ڕۆژانه‌دا خۆشه‌ويست تره‌ له‌ لاى اللە تعالی له‌ هه‌موو كاتێكى تر، هه‌موو كرده‌وه‌يه‌كى چاكه‌ش بێ جياكردنه‌وه‌ وشه‌ى العمل الصالح ده‌يگرێته‌وه‌ كه‌ له‌ فه‌رمووده‌كه‌دا هاتووه‌ ، لێره‌شدا به‌ پێى قسه‌ى زانايان هه‌ندێ له‌و كرده‌وه‌ چاكانه‌ باس ده‌كه‌ين:
1- نوێژكردن: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌شێكه‌و له‌و كرده‌وه‌و كۆششانه‌ى له‌ فه‌رمووده‌كه‌ ئاماژه‌ى پێكراوه‌وهه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه‌ دوعاو قورئانخوێندنى له‌ خۆ گرتووه‌ وعيباده‌تێكى مه‌زنه‌، بۆيه‌ پێويسته‌ گرنگى به‌ نوێژه‌ فه‌رزه‌كان بدرێت له‌ جه‌ماعه‌ت و هه‌روه‌ها زۆر ئه‌نجامدانى نافيله‌و سوننه‌ته‌كان وه‌كو شه‌و نوێژو وتر و ضحى و رواتب.
2- حه‌ج و عومره‌: دووعيباده‌تى گه‌وره‌يه‌ بۆ كه‌سێك بتوانێت له‌و ده‌ ڕۆژه‌دا ئه‌نجاميان بدات، وه‌كو پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموويه‌تى: ((العُمْرَةُ إِلَى العُمْرَةِ كَفَّارَةٌ لِمَا بَيْنَهُمَا، وَالحَجُّ المَبْرُورُ، لَيْسَ لَهُ جَزَاءٌ إِلاَّ الجَنَّةُ) حوكمى حه‌ج فه‌رزه‌و دياره‌ ، عومره‌ش عيباده‌تێكى مه‌زنه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌ مه‌وسيمى حه‌جدا ئه‌نجامى داوه‌.
3-به‌ ڕۆژوو بوون: ڕۆژوو بێگومان عيباده‌تێكى گه‌وره‌يه‌ وپاداشتى لاى اللە تعالی جياوازه‌ و تايبه‌ته‌، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ڕۆژوو گرتن له‌ نۆ ڕۆژى سه‌ره‌تاى مانگى ذي الحجة فه‌رمووده‌يه‌ك له‌ صه‌حيحى موسليمدا هاتووه‌ كه‌ عائيشه اللە لێی ڕازی بێت فه‌رموويه‌تى ((ما رأيت رسول الله صلى الله عليه وسلم صائماً في
العشر قط )). له‌ ڕيوايه‌تێكيشدا هاتووه‌ : (( لم يصم العشر قط )) واته‌: هه‌رگيز نه‌مبينيوه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌ و نۆ ڕۆژه‌ به‌ ڕۆژوو بێت، هه‌ندێك له‌ زانايان فه‌رموويانه‌ ڕه‌نگه‌ عائيشه‌ ئاگه‌دار نه‌بووبێت، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌رێكى زۆر دووره‌ عائيشه‌ ڕه‌زاى خواى لێبێت ئاگاى له‌ ڕۆژووى پێغه‌مبه‌ر نه‌بێت صلى الله عليه وسلم، به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا و له‌به‌ر هه‌ندێ هۆكار كه‌ پێويست ناكات لێره‌ شيبكه‌ينه‌وه‌ زۆرێك له‌ زانايان ڕۆژووى ئه‌و نۆ ڕۆژه‌يان هه‌ر به‌سوننه‌ت و مستحب زانيوه‌، به‌تابه‌تى به‌ هۆى فه‌رمووده‌يه‌كى تر كه‌ حفصة اللە لێی ڕازی بێت ده‌يگێڕێته‌وه‌ و سه‌نه‌ده‌كه‌ى هه‌رچه‌ند اضطراب ى تيايه‌ بۆ پاڵپشتى مه‌سه‌له‌كه‌ ئه‌گونجيت، له‌ كۆتاييشدا وه‌كو زانايان فه‌رموويانه‌ به‌شێكه‌ له‌ كرده‌وه‌ى چاكه‌و له‌و ڕووه‌وه‌ درووسته‌ و كارێكى چاكه‌يه‌ وته‌نانه‌ت پێشه‌وا النووي فه‌رموويه‌تى: صيامها مستحب استحباباً شديداً. به‌ڵام ڕۆژووى عه‌ره‌فه‌ واته‌: ڕۆژێك پێش جه‌ژن كه‌ حاجيان له‌ عه‌ره‌فه‌ ده‌وستن ئه‌وه‌يان جه‌ختى له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه‌وله‌ موسليمداهاتووه‌:(صيام يوم عرفة احتسب على الله أن يكفر السنة التي قبله والتي بعده)
4- ئه‌نجامدانى وێرده‌كانى الله أكبر و الحمدلله و لا اله الا الله وسه‌رقاڵ بوون به‌ يادى خواى گه‌وره‌وه‌ وه‌كو له‌و فه‌رمووده‌دا هاتووه‌ كه‌ ئه‌حمه‌د ده‌يگێڕێته‌وه‌: (ما من أيام أعظم عند الله ولا أحب إليه العمل فيهن من هذه الأيام العشر، فأكثروا فيهن من التهليل والتكبير والتحميد).هه‌روه‌ها بوخارى فه‌رموويه‌تى ابن عمر و أبو هريرة ده‌چوونه‌ بازاڕ و به‌ده‌نگى به‌رز الله أكبر يان ده‌كرد و خه‌ڵكيش هه‌ر به‌ هه‌مان شێوه‌ الله أكبر يان ده‌كرد.به‌ڵام نابێت به‌شێوه‌يه‌كى جه‌ماعى بێت پێكه‌وه‌، به‌ڵكو هه‌ر يه‌كه‌و بۆ خۆى .
5- خێرو به‌خشين: يه‌كێكه‌ له‌ كاره‌ زۆر باشه‌كان له‌و ڕۆژانه‌دا موسوڵمان بتوانێت ماڵ له‌ پێناوى اللە ببه‌خشێت، وه‌كو اللە تعالی فه‌رموويه‌تى:(يا أيها الذين آمنوا أنفقوا مما رزقناكم من قبل أن يأتي يوم لا بيع فيه ولا خلة ولا شفاعة والكافرون هم الظالمون) [البقرة:254]، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموويه‌تى:(ما نقصت صدقة من مال) [رواه مسلم].
6- ده‌كرێتيش زۆر خێرو چاكه‌ى تر له‌و ڕۆژانه‌دا ئه‌نجام بدرێت، بۆ نموونه‌:
قورئانخوێندن وچاكه‌ له‌گه‌ل باوك و دايك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى خزم و كه‌س و كارو فه‌رمان به‌ چاكه‌و نه‌هى له‌ خراپه‌و ڕێزگرتن له‌ ميوان و له‌ دراوسێى وسه‌ڵه‌واتدان و دوعا كردن بۆ موسوڵمانان وخۆ پاراستن له‌ گوناه ودڵخۆشكردنى موسوڵمانان و لێخۆشبوون و هه‌ر جۆره‌ چاكه‌يه‌كى تر كه‌ له‌شه‌رعدا هان دراوين ئه‌نجامى بده‌ين.

نووسین و ئامادەكردنی: د.إحسان برهان الدين

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.

 83

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram