ئایا شۆڕشەڪەی شێخ (سەعیدی پیران) شۆڕشێڪی ئایینـــی بوو یاخود نەتەوەیـــی.؟!
ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی شه‌هیدكردنی شێخ(سه‌عیدی پیران)ە.،کە لە ڕێکەوتی 29ی 6ی 1925ز، بڕیاری لەسێدارەدانی لەلایەن (ئەتاتورك)ی دووژمنی ئیسلام و مسوڵمانانەوە بۆ دەرکرا.... جا بۆ ئێمە گرنگە وەکو کورد و وەکو مسوڵمان بزانین، کە ئامانج لە شۆڕشەکەی شێخ(سه‌عیدی پیران) چی بوو؟... شێخ(سه‌عیدی پیران) وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی مسوڵمان و خەباتگێڕێکی کورد و كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراو,ناوێكه له‌سه‌ر تابلۆی شۆڕشگێڕانی ئیسلام و بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد ده‌درەوشێتەوە. ناوبراو لە ساڵی 1865ز، له گوندی "پیران"ی سه‌ر به قه‌زای "بالوو" لە پارێزگای "ئالازاغ"ی باکووری کوردستان له‌دایكبووه، له شاره‌كانی كوردستان خوێندنی فه‌قێیه‌تی ته‌واو كردووه، له‌گه‌ڵ زانست‌دا بایه‌خێکی زۆری به ئیرشاد و عیرفانیش داوه و زۆرێك له ڕێچكه باوەکانی ئەو سەردەمە‌ی شكاندووه، بۆ نموونه نه‌یهێشتووه ده‌ستی ماچ بكرێت، یان صۆفی و موریده‌كان بۆی بچه‌مێنه‌وه، هه‌رچه‌ند زۆر به هه‌یبه‌ت و ویقاریش بووه. دوای ڕووخانی خیلافەتی عوسمانی لەلایەن داگیرکەرانی ئینگلیز و ڕۆژئاواوە، هەروەها نەمانی دەسەڵاتی مسوڵمانان لە ناوچەکەدا و سڕینەوەی مۆرکی ئیسلام لەناو گەلانی مسوڵماندا، لەلایەن نەتەوەپەرست و عەلمانییەکانەوە، جگە لەوەش پێدانی مافی سەربەخۆیی بە نەتەوەکانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانی جگە لە کورد......هتد. شێخ(سەعید) بەم دۆخەی وڵات ناڕازی دەبێت، هەر بۆیە له كۆتاییەکانی ساڵی 1924ز، دەکەوێتە خۆئامادەکردن بۆ شۆڕشێكی نوێ، شۆڕشێكی دوو سه‌ره‌ی ئاوكێش! كه قورساییەكه‌ی به كه‌س هه‌ڵنه‌ده‌گیرا! چونكه له لایەك ده‌یویست خیلافه‌تی ئیسلامی بگێڕێته‌وه، له لایەکی تریشه‌وه ده‌یویست كوردستان ئازادبێت و گه‌لی كورد به مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی خۆی بگات، نەك بەهۆی درووستبوونی بیری نەتەوەپەرەستی و ڕەگەزپەرستیدا کوردەکان بچەوسێنرێنەوە لەژێر زەبری ڕەگەزپەرستانی تورک‌دا! ئەمەش دوو ئامانجی گه‌ووره و شیرین بوو لای خۆی و شۆڕشگێڕان و گه‌له‌كه‌ی، به‌ڵام تاڵ و قورس لای که‌مالییه‌كان و زلهێزانی ئه‌و سه‌رده‌مه و ئه‌ورووپای نەیاری گەلانی مسوڵمان و خۆرهه‌ڵات. شێخ(سه‌عیدی پیران) بۆچی ڕاپه‌ڕی‌و چی ده‌ویست؟! زۆر پێویسته نه‌وه‌ی نوێی ئێمه‌ی كورد به تایبه‌تی و هه‌موو گەلانی مسوڵمان به‌گشتی، بزانین که‌شوهه‌وای سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئەو سەردەمە‌ی ڕاپەڕینەکڵی شێخ لە چ بارودۆخێکدا بووە، بەجۆرێك وێناكردنی كه‌شوهه‌وا و هه‌لومه‌رجی ناوخۆیی ئەو سەردەمە‌ی "توركیا" و وڵاتەکانی دەووروبەریشی، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌مان ده‌داته‌وه، كه ئاخۆ شێخ(سه‌عیدی پیران) بۆچی و له پێناوی چیدا ڕاپه‌ڕی؟!؟ ئاشکرایە دوای کوژانەوەی چرای خیلافەتی عوسمانی و داگیرکردنی خاکی مسوڵمانان لەلایەن ئینگلیز و ڕۆژئاوا و سڕینەوەی حوکمی ئیسلامی و هاتنە سەر دەسەڵاتی ڕەگەزپەرەست و عەلمانیەکان، هەروەها دروست بوونی "تورکیای نوێ" و دەسپێکی دەسەڵاتی (مستەفا کەمال ئەتاتورك) شۆڕشەکەی شێخ(سعیدی پیران)یش ڕوویدا .... بۆ وەڵامی پرسیارەکە و زانینی ئامانجی شۆڕشەکە پێویستە بزانین كه پێش ئه‌وەی شێخ شۆڕش بکات..(كه‌مال ئه‌تاتورك) چی كرد؟ چ هه‌ڵوێستێكی هه‌بوو بەرامبەر ئیسلام و مسوڵمانان بەگشتی و بەرامبەر بێگانه و نه‌یارانی خۆی و دڵسۆزانی خیلافه‌تی ئیسلامی بەتایبەتی؟!؟... مێژوونوسان دەڵێن… باڵیۆزی "به‌ریتانیا" له كۆنگره‌ی ئاشتیدا ساڵی 1922ز، ڕاشكاوانه به نوێنه‌ری "توركیا"ی وتووه: ❞ئێمه ناتوانین بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی ئێوه بده‌ین! چونكه ئێوه جارێكی تر ده‌بنه‌وه به سه‌نته‌ری كۆبوونه‌وه‌ی مسوڵمانان و کار بۆ بنیاتنانەوەی خیلافەتی ئیسلام دەکەنەوە! بەمەش هه‌مان كێشه‌ی خۆرهه‌ڵات لەسەردەمی خیلافەتی عوسمانی‌دا بۆ ئێمە دووبارە دەبێتەوە، كه ئێمە زۆر ماندوو بووین به ده‌ستییه‌وه! سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن هه‌ر ئه‌و كاته (ئه‌تاتورك) دڵنیای كردوونه‌ته‌وه كه هەموو مه‌رجه‌كانیان قبوڵ ده‌كات، بۆیه ساڵی 1923ز، باڵیۆزی بەریتانیا (کارزون) چوار مه‌رجی سەرەکی پێ ڕاگه‌یاندن، كه لە مێژوودا به 'مه‌رجه‌كانی كارزون' ناسراون و بریتی بوون له: ¹- خۆداڕنین له ئاینی ئیسلام. ²- بە فەرمی ڕایبگەیەنن کە خیلافه‌تی مسوڵمانان، واتە دەسەڵاتی عوسمانییەکان کۆتایی هاتووە. ³- بنبڕكردنی ئه‌و جوڵانه‌وانه‌ی کە داوای گێڕانه‌وه‌ی خیلافه‌ت ده‌كه‌ن. جا شوڕشەکەی شێخ(سەعید)یش یەکێك بوو لەو ڕاپەڕینانەی کە گێڕانەوەی خیلافەتی عوسمانی دەویست بۆ مسوڵمانان! ⁴- وازهێنان له شه‌ریعه‌تی ئیسلام و كاركردن به یاسا خۆرئاواییه‌كان. پاشان (ئه‌تاتورك) به‌م مه‌رجانه ڕازی بوو، هه‌مووشی وەکو خۆی و بگرە بەزیادیشەوە جێبه‌جێ كرد! هەربۆیە وڵاتی لە ئیسلام داماڵی و باڵاپۆشی ئافرەت و بانگی قەدەغەکرد و مزگەوتەکانی کرد بە مۆزەخانە. بەڵێ ئه‌مه به‌شێكی سه‌ره‌كیی بارودۆخی ئەو سەردەمە‌ی مسوڵمانان بوو،کە کوردە مسوڵمانەکان لە دژی ئەو ستەم و زۆرداریانە ڕاپەڕین، ئەمە لە کاتێکدا کە عەرەب نقەی لێوە نەدەهات!!! بۆیه شێخ(سه‌عیدی پیران) زۆر بوێرانه و ڕاشكاوانه ڕۆژی 14ی 2ی 1925ز، فەتوایه‌كی ده‌ركرد و تێکۆشان و جیهادی واجبکرد لەسەر مسوڵمانان، دژ بەو زۆرداری و ستەمەی کە دووژمن دەیکرد بۆ سڕینەوەی ئیسلام، هەروەها خۆشی به (سه‌ركرده‌ی موجاهدین) ناساند، دواتریش كه جیهاد و شۆڕشه‌كه‌ی ده‌ستی پێكرد، ناوی خۆی گۆڕی بۆ (خزمه‌تكاری موجاهدین)، پاشان گوندی "داره‌خان"ی كرده مه‌ڵبه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش... درووشمی شۆڕشەكه‌شی ته‌نها دوو ڕستە بوو: ❞بژی خیلافه‌ت، بڕوخێ كه‌مالییه‌ت، له پێناوی خودا و شه‌ریعه‌ت❝ به پێی ئەو سه‌رچاوانەی کە به‌رده‌ستە، داواکاریەکانی شۆڕشی شێخ(سه‌عیدی پیران) ئه‌مانە بوون: ¹- گێڕانه‌وه‌ی خیلافه‌ت. ²- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌حكه‌مه قه‌زاییه‌كان به پێی قورئانی پیرۆز. ³- سەربەخۆیی بۆ "کوردستان" وەکو نەتەوەکانی تر. (ڕوناڵد لیندسی) باڵیۆزی به‌ریتانی ئەو سەردەمە له "توركیا"، لێدوانێك دەدات بۆ ڕۆژنامه تورکییەکان، کە تێیدا ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌ره‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: ❞شوڕشی شێخ(سه‌عید) بۆ ئایینی ئیسلام و نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو، هەروەها یه‌كه‌م جوڵانه‌وه‌ی به‌رچاو بوو دژی حه‌زه سێكۆلاریی و عه‌لمانییه‌كه‌ی سیستمی هاوچه‌رخی "توركیا"، بۆیه شێخ(سه‌عید) له پێناو ئایین و ڕه‌وشت و گێڕانه‌وه‌ی خیلافه‌تی ئیسلامی هه‌وڵی ده‌دا، جگە لەوەش خه‌ونی ده‌دی به دامه‌زراندنی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ.❝ مێژوونوسی به‌ریتانی (تۆبنبی) کە لە نێوان ساڵانی (1889-1975ز) مێژووی نووسیووەتەوە، یه‌كێكە له‌و نووسه‌رانه‌ی کە بە وردیی ده‌ستنیشانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شوڕشه‌كه‌ی شێخی كردووە و ده‌ڵێت: ❞ شوڕشی شێخ (سه‌عیدی پیران) به‌رهه‌ڵستكارییه‌ك بوو دژی سیاسه‌تی ڕۆژئاوایی و دەسەڵاتی ناوەندیی "تورکیا" و به‌تورك كردنی خاکی کوردەکان... جگە لەوەش گه‌یاندنی په‌یامی سه‌ركردایه‌تی كورد بوو، كه بە گیانی خۆشیان واز له ده‌ستكه‌وته ئیسلامیەکان ناهێنن. ❝ له لایەکی تره‌وه به‌ڵگه‌نامه پارێزراوه‌كانی وڵاتی "فه‌ره‌نسا" کە تایبه‌تن به شۆڕشه‌كه‌ی شێخ(سه‌عید) سەلمێنەری ئەو ڕاستییه‌ن کە شۆڕشەکە هه‌ردوو پاڵنەری ئیسلامی و نه‌ته‌وه‌یی لە پشت بووە... له یه‌كێك له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا لە ده‌قی ڕاپۆرتێكی (قۆماندان)ی فه‌یله‌قی هه‌شته‌می "توركیا" هاتووه، كه ده‌ڵێت: ❞ چەند به‌ڵگه‌نامه‌یەکمان بەردەست کەوتووە كه باسی هاوكاریی 'نه‌ستورییه‌كان' ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ شێخ بۆ دامه‌زراندنی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ لە ژێر چەتری ئیسلامدا.❝ له هه‌مان ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی حكومه‌تی "فه‌ره‌نسا"دا هاتووه: کە ئه‌م شۆڕشه ده‌یویست ئاینی ئیسلام وه‌ك په‌رده‌یه‌ك به‌كاربێنێت بۆ پارچه‌كردنی "توركیا"... واتە "تورکیای نوێ" عەلمانی بوو، شێخ‌یش مسوڵمانێکی باوەڕپتەو بوو، هەربۆیە دەیویست یان ئەوەی خیلافەتی عوسمانی بگەڕێتەوە و حکومی هەموو نەتەوە مسوڵمانەکان بکات! یاخود بە حوکمی ئیسلامی خاکی کوردستان لە "تورکیای عەلمانی" داببڕێت! چونکە نەیدەویست کوردەکان بەشێك بن لەو سیستەمە عەلمانیەی "تورکیا"، هەربۆیە ئامانجی دووەمی شۆڕشەکە دابڕانی به‌شێكی وڵاتی "توركیا" بوو، کە ئەو بەشەش خاکی کوردان بوو. سه‌یر ئه‌وه‌یه هه‌ندێك له ناحه‌زانی كورد هەوڵیان ده‌دا کە ئه‌و شۆڕشه به پیلان و دەستی ئینگلیزی دژ بە "توركیا" بناسێنن! به‌و پێیه‌ی پاش كۆنگره‌ی 'لۆزان' په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان "توركیا" و ئینگلیزەکان ئاڵۆزیی تێكه‌وت، له‌به‌ر یه‌كلانه‌بوونه‌وه‌ی كێشه‌ی ویلایه‌تی "موصل" كه زۆرینه‌ی زۆری دانیشتوانەکەی 'كورد' بوون، بۆیه بوختان و درۆ و چەواشەکاری دژ بە شۆڕشه‌كه‌ی شێخ (سه‌عید) ده‌كرا! ته‌نانه‌ت زۆر به شێوه‌یه‌كی ناشایسته ڕۆژنامه‌كانی "توركیا" پڕوپاگه‌نده‌یان لە دژی شێخ بڵاوده‌كرده‌وه، بەجۆرێك دەیانووت شێخ(سعید) پاره‌یەکی زۆری لە "به‌ریتانیا" وەرگرتوە و چه‌كی ئینگلیزی بۆ هاتووه، لەکاتێكدا کە شێخ هەمیشە ئینگلیزەکانی بە دوژمنی خۆی و هەموو مسوڵمانان دەزانی! تەنانەت کاتێکیش شۆڕشەکەی سەرکوت دەکرێت و دادگایی دەکەن، لێی دەپرسن: دوژمنی سه‌ره‌كی "توركیا" كێیه؟ شێخ (سەعید)یش لەوەڵامدا دەڵێت: به‌ریتانییه‌كان. به‌ڵام ئه‌م هه‌سته مرۆڤایەتیەی شێخ لای سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی 'تورك' هیچ ڕێزێكی بۆ دانه‌نرا... لەگەڵ ئەوەشدا مێژوو گەواهیدەری ئەوە ڕاستییەیە کە کەمالییەکان خۆیان داردەستی ئینگلیز بوون، بەڵام ئڵم چەواشەکارییەیان ئەنجامدا بۆ ئەوەی سۆزی مسوڵمانان لە شۆرشەکەی شێخ دووربخەنەوە و بە تێکۆشەری ئیسلامی نەزانن. جگە لەوەش له به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی حكومه‌تی "فه‌ره‌نسا"دا ده‌قی وه‌ڵامێكی شێخی بۆ ئه‌و تۆمەتانه تێدایە كه ڕاشكاوانه ده‌ڵێت: ❞ من له‌لایه‌ن هیچ وڵات و کەس و لایەنێکەوە هان نه‌دراوم تا شۆڕش بكه‌م، من خۆم شۆڕشم داڕشت و ئاماده‌م كرد، خۆشم جێبه‌جێم كرد، بیروباوه‌ڕ و دڵسۆزیم بۆ مسوڵمانان و ئایینی خۆم و خۆشەویستیم بۆ میللەت و خاكەکەم ڕێبه‌رم بوون.❝ ئەمانە هەموو بەڵگەن بۆ ئەو ڕاستیەی کە شێخ(سعیدی پیران) کەسایەتیەکی تێکۆشەری ئیسلام و کورد بووە و جیهادی بۆ گەڕانەوەی حکومی ئیسلام و مافی گەلەکەی کردووە، بەڵام بەداخەوە لە کۆتاییەدا سەرکوت دەکرێت و دواجار له 29ی حوزه‌یرانی 1925ز له دادگای "دیاربه‌كر" بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ شێخ(سه‌عید) و 47 شۆڕشگێڕی هاوەڵی ده‌رچوو... دواتر شێخی سه‌ربه‌رز برایه به‌ر په‌تی سێداره، شێخ(سه‌عید) له ژێر قه‌ناره‌كه‌دا وتی: ❞ ژیانی سروشتیم له كۆتاییه‌كه‌ی نزیك ده‌بێته‌وه، هه‌رگیز په‌شیمان نیم له‌وه‌ی كه خۆم به قوربانی ئایین و میلله‌ته‌كه‌م ده‌كه‌م، ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ئێمه كه نه‌وه‌كانمان هه‌ست به شه‌رمه‌زاریی ئێمه نه‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به دووژمنانمان. ❝ پاشان لە سێدارە دەدرێت و گیانی پاکی دەسپێرێت. خوای گەورە شەهادەت لە شێخ(سعیدی پیران) و هاوەڵە تێکۆشەرەکانی قبوڵ بفەرموێت. سەرچاوە: پەیجی شارستانییەتی ئیسلامی. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.