بە چ نیەتێک قورئان دەخوێنیەوە؟ زۆربەی موسوڵمانان قورئان تەنها بۆ مەبەستێک دەخوێننەوە، وە بێ ئاگایە لەوەی سوودی قورئان خوێندنەوە زۆر زۆرە و خوای گەورە فەزڵی زۆری بۆ داناوە. قورئان بەرنامەی ژیانە لە خوارەوە ئاماژە بە چەند خاڵێک دەکەم بۆ خۆم و بۆ ئێوەش کەوا بەو نیەتە قورئان بخوێندرێت! ١. بە نیەتی زانست و کارپێکردن ٢. بە نیەتی هیدایەتی خوای گەورە بۆ خۆم و ماڵ و منداڵم ٣. بە نیەتی موناجات کردن و گوفت؟و گۆ لەگەڵ خوای گەورە ٤. بە نیەتی نەخۆشیە دەرەکی و ناوەکیەکانی جەستە ٥. بە نیەتی ئەوەی خوای گەورە لە تاریکایی دەرم بێنێ بەرەوە ڕوناکی بم بات ٦. بە نیەتی چارەسەر بۆ دڵ ڕەقی و وەسەوەسە و پاڵنەرە خراپەکان ٧. بە نیەتی لادانی چاو نەفەس لەسەر خۆم و ماڵ و منداڵم ٨. بە نیەتی ئەوەی لە غافڵان و بێئاگایان نەبم و لە ئەهلی قورئان بم ٩. بە نیەتی زیاد کردنی ئیمان و یەقین ١٠. بە نیەتی پابەند بوون بە ئەمری خوای گەورە ١١. بە نیەتی ئەجر کە لە خوێندنەوەی هەر پیتێکی دە چاکەم دەست دەکەوێت و پلەیەک بەرزم کاتەوە ١٢. بە نیەتی بە دەست هێنانی شەفاعەتی قورئان لە ڕۆژی دواییدا ١٣. بە نیەتی بەرز ڕاگرتنی وەسیەتی پێغەمبەر ﷺ ١٤. بە نیەتی ئەوەی پلە و مەقامم بەرز بێتەوە لە بەهەشتدا هەروەکو پێغمەبەرمان ﷺ فەرموویەتی بە هاوەڵی قورئان بخوێنە و پلەی بەرز بە دەست بێنە ١٥. بە نیەتی ئەوەی تاجی ویقارم بە نسیب بێت وە جلی شکۆ و شانازی لەبەر دایک و باوکم بکرێت ١٦. بە نیەتی یاد کردنەوەی خوای گەورە و نێزیک بوونەوە لێی ١٧. تاوەکو لە کەسە تایبەتەکانی خوای گەورە بم ١٨. بە نیەتی ڕزگار بوونم لە ئاگری دۆزەخ و سزای خوای گەورە ١٩. بە نیەتی بەتاڵ کردنەوەی هەرچی سیحر هەیە لە ماڵ و منداڵم کرابێت ٢٠. بە نیەتی سەیکردنی قورئان وەکو عیبادەتێک ٢١. بە نیەتی بە دەست هێنانی خێر و پاداشت لە خوای گەورە ٢٢. بە نیەتی بۆن خۆش بوونم پێی ٢٣. بە نیەتی لادان و نەهێشتنی خەم و خەفەت پێی ٢٤. بە نیەتی ئەوەی خوای گەورە دوعاکانمی پێ قبوڵ بکات ٢٥. بە نیەتی نور و ڕوناکی بۆ گۆڕم ٢٦. بە نیەتی ئەوەی ئەخلاقی خۆمی پێ جوان بکەم لە نێو خەڵکیدا ٢٧. تاوەکو خۆم سەرقاڵ بکەم بە حەق نەوەکو بە باتڵ ٢٨. بە نیەتی مەجاهەدە کردنی نەفسم لە بەرامبەر هەوا و ئارەزوو و شەیتان ٢٩. بە نیەتی ئەوەی پەردەیەک هەبێت لە نێوان من و بێ باوەڕان لە ڕۆژی دواییدا بۆ ئەوەی پاداشتی تەواوی خوێندنەوەی قورئان بە دەست بێنی دەبێ ئەوانە با نیەتی سەرەکیت بن! ئامادەکردن و نووسینی : خەندە فەرهاد پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.