سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  زانستی غەیب چیە؟
گۆڕینی فۆنت

زانستی غەیب چیە؟

غەیب:
واتە شتێک لە پێنج هەستەکەی مڕۆڤ هەستی پێنەکرێت، [بینین، بیستن، دەستلێدان، بۆنکردن، تامکردن].
لە قورئاندا خودا هەندێک واتای بەخشیوە بە وشەی (غەیب).
 هەر لە سەرەتای قورئانەوە دووەم پەڕەی قورئان لە سوڕەتی؟[البقرە] دەفەرموێت: ٱلَّذِينَ يُؤۡمِنُونَ (بِٱلۡغَيۡبِ) وَيُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ [3] واتە: ئەوانەی باوەریان بە غەیب هەیە نوێژەکانیان دەکەن و لەوەی رزقمان داون دەیبەخشن.
غەیب لێرەدا باوەڕبوون بە خودا و بەهەشت و دۆزەخ و ڕۆژی قیامەتە چونکە هەمویان نادیارن.
واتایەکی تر لە قورئان: سورەتی [یوسف ئایەتی10] دەفەرموێت:
قَالَ قَآئِلٞ مِّنۡهُمۡ لَا تَقۡتُلُواْ يُوسُفَ وَأَلۡقُوهُ فِي [غَيَٰبَتِ] ٱلۡجُبِّ يَلۡتَقِطۡهُ بَعۡضُ ٱلسَّيَّارَةِ إِن كُنتُمۡ فَٰعِلِينَ.
واتە: یەکێک لە براکانی یوسف وتی مەیکوژن بەڵکو بیخەنە ناو قوڵایی بیر.
لێرەدا وشەی (الغیب) بۆ قوڵایی بیر بەکار هاتوە، چونکە قوڵایی بیر تاریکە و نادیارە.
هەروەها لەسورەتی ( وَلَوۡ كُنتُ أَعۡلَمُ [ٱلۡغَيۡبَ] لَٱسۡتَكۡثَرۡتُ مِنَ ٱلۡخَيۡرِ وَمَا مَسَّنِيَ ٱلسُّوٓءُۚ. واتە: ئەی محمد بە خەڵکەکە بڵێ ئەگەر من غەیبم بزانیبا خێری زۆرم دەست دەکەوت، وە هەرگیز نارەحەتیم توش نەدەبوو.دەفەرموێت: سورة الأعراف - اية 188
لێرەدا غەیب بەمانای قەدەر و داهاتوو هاتووە، ئەگەر کەسێک غەیب بزانێت دەزانێ لەکارێکدا زەرەر دەکات هەرگیز نایکات وە دەزانێت کارێک کێشەی تێدابێت نزیکی ناکەویت.
وە هەروەها لە سوڕەتی [التغابن ئایەتی 18] دەفەرموێت: عَٰلِمُ [ٱلۡغَيۡبِ] وَٱلشَّهَٰدَةِ. واتە: شارەزای نەبیندراو بیندراوەکانە.
(غەیب) لە پشتی ژیانی بیندراو ڕوکەشی مڕۆڤەکان جیهانێکە خودا خۆی شارەزایە.
زۆر شت لە چواردەوری ئێمە دەگوزەرێت لەم ساتەدا تەنها ئەو پێی ئاگادارە و ڕێکی دەخات.
وەکو قەدەرەکان وەکو ڕازاندنەوەی باخ و باخاتی بڕواداران لەبەهەشت و دابەشکردنی سزاکان لە دۆزەخ.
(غەیب) هەم زانستێکە ئێمە لێی بێبەشین  هەم جیهانێکی فراوان و سەرقاڵە.
مڕۆڤێکی زیندانی جوانتر ڕونی دەکاتەوە بۆ چەند ساتێک خۆت بخە ژوڕێک پشت هەموو دیوارەکان لای تۆ دەبێتە غەیب چونکە نازانی چی لێ دەگوزەڕێت.
کەواتە (غەیب) ئەو زانستەیە یان ئەو جیهانەیە کە نادیارە بەڵام بوونی هەیە.
هەر یەک لە [مەلائیکە، بەهەشت، دۆزەخ، ڕۆژی قیامەت] غەیبن چونکە نادیارن.
هەر بۆیە خودای گەورە دەفەرموێت: وَيَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلرُّوحِۖ قُلِ ٱلرُّوحُ مِنۡ أَمۡرِ رَبِّي وَمَآ أُوتِيتُم مِّنَ ٱلۡعِلۡمِ إِلَّا قَلِيلٗا [الإسرا85]
واتە: پرسیارت لێدەکەن دەربارەی ڕوح بڵێ ڕۆح لە فەرمانی خودایه ئێوە زانستێکی کەمتان پێدراوە.
قورسی تاقیکردنەوەی خودا لەوەدایە کە دەبێت مڕۆڤ باوەر بە زۆر شت بکات کە نایانبینێت بۆیە خودا لەسەرەتای قورئانەوە ئەو داوایەت لێدەکات.
باوەڕکردن بەشتانێک کە نەبیندرێت زۆڕ ئاساییە هەر وەک لەژیانی ڕۆژانەمان پەیوەندی نێوان موبایلەکەی دەستت لەگەڵ ڕاوێتەری وایفای نابیندرێت بەلام تیشکێک بوونی هەیە یان باوەرکردن بە تیشکی ڕادیۆ یان تیشکی کانزاکان کە نابیندرێت.
لێڕەدا غەیب بەخشندەیی خودا دەر دەخات، ئەگەر لەسەر زەوی شەپۆڵی ڕادیۆ و کانزاکان بیندرابان یان کۆمەڵێک لە گازەکان، ئەوا هەرگیز نەمان ئەتوانی مویەک لە خواردنەکەمان دەربکەین.
هەربۆیە پێویستە هەمیشە سوپاسی خودا بکەین لەسەر ئەو کارە شاراوانە بێگومان زانستی ئێمە ئەوەندە نیە.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.

 83

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram