حوکمی تەرک کردنی نوێژی جومعە چییە ؟ دەقی وەڵام: وەلام // زانایان دەڵێن وازهێنان لە نوێژی جومعە یەکێکە لە تاوانە گەورەکان ، بە بەڵگەی : عن ٲبي الجعدي الضمري ٲن رسول الله صلی الله علیه وسلم قال : (( من ترك ثلاث جمع تهاونا بها طبع الله علی قلبه )) رواە ابوداود (۱۰٥۲) ، الترمذي (٥۰۰) ، النسائی (۱۳٦۹) ، واتە : هەر کەسێک سێ جومعە تەرک بکات لە تەمبەڵی خوای گەورە دڵی مۆر دەکات . عن جابر بن عبداللە قال : قال رسول اللە صلی الله علیه وسلم : (( من ترك الجمعة ثلاثا من غیر ضرورة طبع الله علی قلبه )) رواە ابن ماجە (۱۱۲٦) ، واتە : هەر کەسێک سێ جومعە تەرک بکات بێ عوزر ئەوەی خوای گەورە دڵی مۆر دەکات . عن ٲبي هریرة قال : قال رسول اللە صلی الله علیه وسلم : (( من ترك ثلاث جمع متوالیات من غیر عذر طبع الله علی قلبه )) واتە : هەر کەسێک سێ جومعە بە دوای یەک تەرک بکات بێ عوزر ئەوە خوای گەورە دڵی مۆر دەکات . عن ابي هریرة قال : قال رسول اللە صلی الله علیه وسلم : (( لینتهین ٲقوام عن ودعهم الجمعات ، ٲو لیختمن اللە علی قلوبهم ، ثم لیكونن من الغافلین )) رواە مسلم (٨٦٥) ، واتە : خەلکانێک واز لە وازهێنان لە جومعە دەهێنن یان خوای گەورە دڵیان مۆر بکات و پاشان بیانخاتە ڕیزی بێ ئاگاکان و بێ ئاگایان بکات . قاضي عیاض ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم فەرموودەیە بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکرایە کە جومعە واجبە ، وە ئەم سزایە توندە کە مۆر کردنە بۆ تاوانێکی گەورەیە.)) ٳکمال المعلم ج۳ لاپەڕە ۲٦٥ . هەروەها فەرموودە هاتووە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرموێت : (( من ترك الجمعة من غیر عذر فلیتصدق بدینار ، فٳن لم یجد فبنصف دینار )) رواە ابو داود (۱۰٥۳) ، واتە : هەر کەسێک جومعە تەرک بکات بێ عوزر با دینارێک بکات بە خێر ، ئەگەر پێی نەکرا ئەوە با نیو دینار بکات بە خێر ئەم دینارەی لەم فەرموودەیە باس کراوە بڕە پارەیەکی زۆرە کەم نییە ، وە هەندێک زانا دەڵێن ئەم فەرموودەیە لاوازە ، بەلام ئەگەر لاوازیش بێت زانایان دەڵێن ماناکەی ڕاستە چونکە چاکە خراپە دەبات کەواتە سونەتە خێر بکەیت دوای ئەم تاوانە گەورەیە لەسەر وتەی هەندێک زانایان ، تاوانێک دڵ مۆرکردنی باس کردبێت و وە بڕە پارەیەکی زۆری دیار کردبێت بۆ بەخشین تا لابچێت دەبێت چ تاوانێک بێت.؟! بەڵکو هەندێک زانا دەڵێن فەرموودەی باسی بەخشین دەکات لاوازە هیچ کەفارەتی نییە بێجگە لە ڕۆژی قیامەت نەبێت ئەگەر تەوبە نەکات . سەرچاوە/ ماڵپەری فیردەوس. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.