سێ پەیامە ترسناكەکەی ئوڵۆمپیاتی فەرەنسا، جیهانی هەژاند !؟ ئێوارەی هەینی 26-7- 2024. ئاهەنگی ئوڵۆمپیاتی فەرەنسا لەپاریس بەڕێوە چوو ، زۆرترین سەركردەی جیهان ئامادەبوون، ئاهەنگەكە بۆ كردنەوەی یاری ئوڵۆمپیات بوو، بەڵام چەند ریسالەیەكی بۆ جیهان نارد پێویستە موسڵمانان و جیهان ئاگادار بن: بەتایبەتی بەجیهانی گوت نەخێر بۆ ئینسانیەت! نەخێر بۆ ئەخلاق! نەخێر بۆ ئایین! ئەم كارەساتانەش لەكاتی ئاهەنگەكە خرانە روو: 1- برەو دان بەشەیتان پەرستی. 2- لەئاهەنگەكە كەسێكی هاوڕەگەز خواز دەركەوت كە كاراكتەری پێغەمبەرمان عیسی علیە السلام بەرجەستە دەكات، سەما دەكات، باز دەدات، ئاماژەی بێ رەوشتی دەكرد! ئەمە گەورەترین بێ رێزیە بەپێغەمبەر عیسی علیە السلام. 3- بەرزكردنەوەی دروشمی نێربازی، شزوزی جنسی. 4- گرنگیدان بەزەواجی میسلی. 5- دانانی تابلۆی دوا ئیوارە خوانی لیۆناردۆ داڤینچی لەلایەن كۆمەڵێك هونەرمەندی هاورەگەزخواز هەڵكرا، وە دەركەوتنی گۆرانیبێژی فلیپینی كاترین بەڕوتی، ئەمەیان بەبێڕێزی بەهەموو ئایینەكان دانرا. 6- بڵاوكردنەوەی فكری توندو تیژی بەهۆی تێكستێكەوە كەتێیدا شاژنی پێشوو ماری ئەنتۆنیت بەسەرێكی بڕاوەوە گۆرانی دەڵێت. 7- فیكری عەلمانی سەپاند بەسەر یاریزانەكاندا كە نابێت حیجاب بپۆشن، ئەمە پێچەوانەی ئازادی و دیموكراسی و لائیحەی لیژنەی ئۆڵۆمپی دەولیە. 8- چەندان ریسالەی تری ترسناكی بەجیهان دا كە رۆژئاواو غەرب تەواو لە ئایین و ئەخلاق و بەهای مرۆڤایەتی دابڕنرێت ئەمەشیان زۆر ترسناكە بۆ مرۆڤایەتی بەگشتی و جیهانی ئیسلامی بەتایبەتی. تێبینی: بڵاوی بکەنەوە باموسوڵمانان ئاگاداری پلانی داهاتوو بن کەچەندە ترسناکە، وە بزانن شارستانیەتی ڕۆژئاوا بەرەو ڕوخانە.! د. ادریس كاریتانی – هەولێر پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.