سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ڕێز لە ژینگەو دارو درەخت و سەوزایی وڵات بگرن.
گۆڕینی فۆنت

ڕێز لە ژینگەو دارو درەخت و سەوزایی وڵات بگرن.

♦️ پاراستنی ژینگە ئەرکەو یەکێکە لە داخوازییەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام.

قورئانی پیرۆز هانی موسوڵمانان دەدات لەسەر پاراستن و خزمەتكردنی ژینگە، وە ئایینی پیرۆزی ئیسلام پاراستنی ژینگەی بە واجب و پێویست داناوەو دەبێت وەك موڵكی گشتی هەڵسوكەوت لەگەڵ ژینگەو دارو درەخت و كانیاوەكاندا بكرێت، تەنانەت جادەو بانەكان و پارك و شوێنە گشتییەكانیش هەروەها.!
هەر بۆیە پێغەمبەری ئیسلامیش ﷺ لادانی ئەزیەت و ئازار لەسەر ڕێگاو بان و پارك و شوێنە گشتییەكان بە ئەرك و پێوست دادەنێت و داوا لە موسوڵمانان دەكات كە زەوی ئاوەدان بكەنەوە بە ناشتنی دارو درەخت و سەوزایی.
بەپێچەوانەوە ئەوانەی گوێ نادەنە ئاوەدانی زەوی بە سەوزاییكردن و خزمەتكردنی باخ و پارك و شوێنە گشتییەكان و ئازاری درەخت و گوڵ و گوڵزار دەدەن، لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا سەرزەنشت كراون و بە مافخۆری گشتی لەقەڵەم دەدرێن و پێغەمبەری خوا ﷺ رێگری كردووه لە بڕینی داری بەرهەمدارو سێبەردار و جوانكاری ڕێگەوبان.
وە دەفەرموێ ﷺ: تا بۆتان دەكرێ دار بچێنن و پاك و خاوینی ژینگە ڕا بگرن.

♦️ ئامادەكردنی: پرۆژە بانگەوازییەكانی شێخ ئەحمەد كاكه مەحموود ڕەحمەتی خوای لێبێت.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.

 74

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram